4
7 سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى سووریا کۆده‌بێته‌وه‌
4/7/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








بڕیاره‌ سبه‌ى پێنج شه‌ممه‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى پێکدادانه‌کان و گرژى و ئاڵۆزیه‌کانى له‌ باشوورى رۆژئاواى سووریا کۆده‌ببێته‌وه‌.

نوێنه‌رایه‌تى هه‌میشه‌یى سوید له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌ بۆ مانگى ته‌مووز سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کات رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داواى سوید و کوێت به‌ مه‌به‌ستى تاوتوێکردنى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى پێکدادانه‌کان له‌ باشوورى رۆژئاواى سووریا و خراپتربوونى ره‌وشى مرۆیى له‌و ناوچانه‌ سبه‌ى پێنج شه‌ممه‌ ئه‌نجوومه‌نه‌که‌ کۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ که‌ لایه‌نه‌کان له‌ سووریا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له‌ پاراستنى هاووڵاتییان و ژێرخانى مه‌ده‌نى له‌ سووریا و داوایشى کردووه‌ هه‌وڵه‌کان چڕبکرێنه‌وه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى گژرى و توندوتیژییه‌کان.

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان زوو زوو نیگه‌رانى خۆى ده‌رده‌بڕێت له‌وه‌ى به‌ هۆى پێکدادانه‌کانى باشوورى رۆژئاواى سووریا مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى ٧٥٠ هه‌زار که‌س هه‌یه‌.

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان تیشکى خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ به‌ هۆى چڕکردنه‌وه‌ى هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ده‌ورووبه‌رى ده‌رعا که‌ یه‌کێکه‌ له‌ ناوچه‌کانى هێورکردنه‌وه‌ى گرژییه‌کان له‌ باشوورى سووریا له‌ نێوان٢٧٠ بۆ ٣٣٠ هه‌زار که‌س ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر بووه‌ بۆ ناوچه‌ هاوسنوورییه‌کان له‌گه‌ڵ ئوردن و داواى له‌ ئوردنیش کردووه‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانى به‌ڕوویاندا بکاته‌وه‌.





ئانادۆڵ


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group