رۆحانى هه‌ڕه‌شه‌ى رێگریکردن له‌ هه‌نارده‌ى نه‌وتى که‌نداو ده‌کات

7/5/2018 10:48:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆک کۆمارى ئێران له‌وه‌ڵامى لێدوانى به‌رپرسانى ئه‌مریکا، که‌ هه‌ڕه‌شه‌ى سفرکردنى داهاتى نه‌وتى ئێران و هه‌روه‌ها راگه‌یاندنى سعودیه‌ و ئیمارات به‌ زیادکردنى ملیۆنان به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى که‌موکورتییه‌کانى بازاڕى جیهانى نه‌وت،  هه‌ڕه‌شه‌ى رێگرى هه‌نارده‌ى نه‌وتى که‌نداوى کرد، ئه‌گه‌ر وڵاته‌که‌ى رێگرى لێبکرێت له‌ هه‌نارده‌کردنى نه‌وته‌که‌ى.

حه‌سه‌ن رۆحانى له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى له‌ سویسرا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته‌، به‌ناڕاسته‌وخۆ وتى، که‌س ناتوانێت نه‌وته‌که‌ى هه‌نارده‌ بکات، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ رێگریمان لێکرا له‌ هه‌نارده‌کردنى نه‌وت.

رۆحانى وتیشى، ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت ئه‌جێنداى خۆى به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌که‌دا بسه‌پێنێت، ئه‌و لێدوانانه‌ى به‌رپرسانى ئه‌مریکا جگه‌له‌ فره‌وێژ و زۆر وتن هیچى ترنییه‌، ناشکرێت جێبه‌جێبکرێن ئه‌و لێدوانانه‌.

پێشتریش پێگه‌ى ئه‌لیکترۆنى سه‌رۆکایه‌تى ئێران ئه‌وه‌ى بڵاوکرده‌وه‌، ئه‌مریکییه‌کان گه‌زافى ئه‌وه‌ لێده‌ده‌ن که‌ هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران رابگرن، به‌ڵام ئه‌وان له‌ ماناى ئه‌و لێدوانانه‌ تێناگه‌ن، که‌ هه‌نارده‌نه‌کردنى نه‌وتى ئێران هیچ مانایه‌کى نییه‌، له‌ کاتێکدا هه‌نارده‌ى نه‌وتى ناوچه‌که‌ به‌رده‌وامى هه‌بێت.


زۆرترین خوێندراو