تایلاند... پێنج منداڵ له‌ناوئه‌شکه‌وته‌که‌ رزگار کران

7/9/2018 1:43:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 9 ى ته‌موزى 2018 قۆناغى دووه‌مى پرۆسه‌ى رزگارکردنى منداڵانى ئه‌شکه‌وت له‌ تایلاند به‌ به‌شداریى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستیپێکرد.

میدیاکانى به‌ریتانیا بڵاویانکرده‌وه‌، ژماره‌ى منداڵانى ئه‌شکه‌وت که‌ تا ئێستا رزگارکراون گه‌یشته‌ پێنج که‌س.

تۆڕى "ITV New" به‌ریتانى بڵاویکرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجه‌مین منداڵ له‌ منداڵانى ئه‌شکه‌وت رزگارکرا و پرۆسه‌که‌ش به‌رده‌وامه‌.

هاوکات ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى تایلاند رایانگه‌یاند که‌ قۆناغى دووه‌مى پرۆسه‌ى رزگارکردنى منداڵانى ئه‌شکه‌وت و راهێنه‌ره‌که‌یان له‌ یه‌کێک له‌ ئه‌شکه‌وته‌کانى باکوورى وڵات به‌ به‌شدارى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستیپێکردووه‌.

دوێنێ قۆناغى یه‌که‌مى پرۆسه‌ى رزگارکردنى منداڵانى ئه‌شکه‌وت که‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ به‌ هۆى باران بارینى زۆره‌وه‌ له‌ ئه‌شکه‌وتێکدا گیریانخواردووه‌ ده‌ستیپێکرد و له‌ میاندا توانرا به‌ هاوکارى ژێرئاوگه‌ڕان چوار مندال رزگاربکرێت.


زۆرترین خوێندراو