4
7 سه‌رجه‌م مناڵه‌کانى ئه‌شکه‌وته‌که‌ى تایلاند رزگار کران
10/7/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








پرۆسه‌ى رزگارکردنى ئه‌ومناڵانه‌ى له‌ئه‌شکه‌وتێکى تایلاند گیریانخواردبوو کۆتایى هاتوو سه‌رجه‌میان رزگار کران.

دواى سێ رۆژ له‌پرۆسه‌ى ئازادکردیان سه‌رجه‌م مناله‌کان و رێهێنه‌ره‌که‌یان به‌سه‌لامه‌تى رزگارکران ودوواین که‌س له‌ ئه‌شکه‌وته‌که‌ى ویلایه‌تى چیانگ راى باکوورى تایلاند سێ منداڵ و راهێنه‌رێک بوون.

به‌پێى ئاژانسى هه‌واڵیى کیۆدۆ، به‌ رزگارکردنى دوواین منداڵ و راهێنه‌ره‌کانیان له‌و ئه‌شکه‌وته‌ى تیایدا گیریان خواردبوو، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ کۆتاییهات که‌له‌رۆژى یه‌ک شه‌ممه‌وه‌ درێژه‌ى هه‌بوو.

منداڵه‌کان که‌ ته‌مه‌نیان 12،11 و 16 ساڵان بوو له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌که‌یان که‌ ته‌مه‌نى 25 ساڵانه‌، رۆژى 24ى حوزه‌یران، چوونه‌ ئه‌شکه‌وتى سام لوانگ نانگ نۆن و پاش ئه‌وه‌ى ده‌مى ئه‌شکه‌وته‌که‌ به‌ئاو داپۆشرا له‌ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌دا گیریان خوارد.

دواى نۆ رۆژ له‌ هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و رزگارکردن گرووپه‌که‌ دۆزرانه‌وه‌، به‌ڵام به‌ هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌شه‌ى ئه‌شکه‌وته‌که‌ پڕببوو له‌ ئاو خێرا دواى دۆزینه‌وه‌یان نه‌توانرا ده‌ربهێنرێن،هه‌ربۆیه‌ ئه‌مرۆش کۆتایى به‌رزگارکردنى سه‌رجه‌میان هات.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group