Error: No articles to display

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : کێشه‌کانى کورد به‌هۆى خراپى له‌دبلۆماسیه‌ت ودروست نه‌کردنى جاریه‌ى کوردیه‌

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌دیدارێکى تایبه‌نى جه‌ماوه‌رنیوز ئاماژه‌ى به‌بارودۆخى هه‌نوکه‌ى کوردستان و عێراق کرد به‌تایبه‌تى ئه‌و قه‌یران و ته‌نگژانه‌ى روبه‌روى کورد بۆته‌وه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌شى بۆئه‌وه‌ گێرایه‌وه‌ که‌ چه‌نێک موئامه‌ره‌ى سیاسى بێت به‌رامبه‌ر به‌کورد ئه‌وه‌نه‌ش کۆڵه‌وارى کورده‌

له‌دبلۆماسیه‌ت وله‌دروست نه‌کردنى جاریه‌ى کوردى نه‌چونه‌ ناو ده‌سه‌ڵاته‌کانى ته‌شریعى و ته‌نفیزى له‌ئه‌وروپاو له‌ئه‌مه‌ریکا وله‌ولاتانى دونیادا .


جه‌ماوه‌رنیوز :ئایا داگیر کردنى که‌رکوک و هێرشى عه‌فرین و کێشه‌کانى دیکه‌ى روبه‌روى کورد ده‌بێته‌وه‌ موئامه‌رى نێوده‌وڵه‌تى نیه‌ ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : چه‌ندێک موئامه‌ره‌ى سیاسى بێت به‌رامبه‌ر به‌کورد ئه‌وه‌نه‌ش کۆڵه‌وارى کورده‌ له‌دبلۆماسیه‌ت وله‌دروست نه‌کردنى جاریه‌ى کوردى نه‌چونه‌ ناو ده‌سه‌ڵاته‌کانى ته‌شریعى و ته‌نفیزى له‌ئه‌وروپاو له‌ئه‌مه‌ریکا وله‌وڵاتانى دونیادا ،ره‌نگه‌ کورد خۆى که‌مته‌ر خه‌مبێت بۆیه‌ نه‌یتوانیووه‌ په‌یوه‌ندیه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ دروست بکات له‌رووى سیاسى له‌روى کۆمه‌ڵایه‌تى و له‌روى دبلۆماسى و هه‌موو بواره‌کانى تردا .
کورد نه‌یوتوانیه‌و په‌یوه‌ندیه‌کى وا دروست بکات که‌ئه‌و وڵاتانه‌ نه‌ک یارمه‌تى بده‌ن به‌ڵکو دژى نه‌بن ،بۆیه‌ ره‌نگه‌به‌شێکى بۆئه‌وه‌ بگه‌رێته‌وه‌ ،وه‌به‌شێکیشى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ که‌وڵاتانى وه‌ک ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا له‌ناوچه‌که‌ به‌رژه‌وه‌ندى تاسه‌ریان هه‌یه‌ بۆیه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌رووى ئابوریه‌ له‌گه‌ڵ کێ‌ یه‌کى گرته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌بن .

جه‌ماوه‌رنیوز : ئایا ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌ڵوێستى رون نیه‌ و دژایه‌تى خۆى بۆلایه‌نێک راناگه‌یه‌نێ ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانى ئه‌وه‌یه‌ که‌په‌یوه‌ندیه‌کانى کورد و ئه‌و وڵاتانه‌ نه‌چۆته‌ قۆناغێک که‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش له‌رووى ئابوریه‌و له‌خاڵێکدا یه‌کبگرێته‌وه‌ ،هۆکارێکى تر دبلۆماسیه‌تى کوردیه‌ که‌ره‌نگه‌ نه‌یتوانیبێت بگاته‌ ئه‌و قۆناغه‌ که‌له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا له‌برى ئه‌وه‌ى که‌ پشتیوانیمان لێنه‌که‌ن دژیشمان نه‌وه‌ستنه‌وه‌ ،هۆکارێکى دیکه‌ په‌رتوبڵاوى کورده‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات نه‌توانرا لۆبیه‌کى کوردى دروست بکرێ وه‌ ئه‌و کوردانه‌ى له‌وڵاتانى دیکه‌ ده‌بنه‌ ئه‌ندامى په‌رله‌مان یان وه‌زیر یان شاره‌وانیه‌کان ،هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به‌کورده‌وه‌ نامێنێ ،یان ئه‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ ململانێى ناو حزبه‌کانى کوردستان ،من بینیومه‌ ئه‌ندامى په‌رله‌مانه‌ له‌وڵاتێکى ئه‌وروپى به‌ڵام که‌هاتۆته‌وه‌ له‌سلێمانى شه‌ڕه‌گه‌ره‌کى کردووه‌ له‌سه‌ر حزبه‌کان .

جه‌ماوه‌رنیوز : ئایا گرتنى ساڵح موسلیم زه‌نگێکى مه‌ترسیدار نیه‌ بۆ به‌رپرسانى کورد له‌وڵاتانى ئه‌وروپا ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : دواى شه‌ڕى داعش و لاوازبون و نه‌مانى ده‌وڵه‌تى داعش ،به‌ڵام ره‌نگه‌ پاشماوه‌یان هه‌رمابێ بۆیه‌ دواى کۆتایى هاتنى ئه‌و شه‌ڕه‌ نه‌ئه‌مه‌ریکاو نه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و نه‌وڵاتانى ئه‌وروپا کاریان به‌کورد نه‌ما و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌که‌یه‌ ،ده‌سه‌ڵاتدارانى ناوچه‌که‌ ،هه‌ربۆیه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ى ناوچه‌که‌ له‌گه‌ڵ کورد نین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کوردیان قبوڵ نیه‌ هه‌تا له‌کاتى شه‌ڕى داعشیشدا عێراق کوردى قبوڵ نه‌بوو ،بۆیه‌ ره‌نگه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ پێشتر به‌ڵێنێکى ئه‌وتۆیان نه‌دابێ‌ به‌کورد ،که‌چۆن پشتیوانى له‌کورد بکرێ یان دواى شه‌ڕى داعش کورد له‌کوێى هاوکێشه‌ سیاسیه‌کان ده‌بێت ، هه‌میشه‌ ئه‌وه‌م ووتووه‌ که‌کورد له‌دواى شه‌ڕى داعش له‌کوێى هاوکێشه‌ سیاسیه‌کان ده‌بێت .بۆیه‌ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان پێش هه‌موشتێکه‌ ،هه‌ربۆیه‌ بینیمان ئه‌وه‌ى له‌که‌رکوک کرا که‌حکومه‌تێک خۆى به‌حکومه‌تى ئه‌م وڵاته‌ بزانێ و ده‌بابه‌و جه‌یشى عێراقى که‌شه‌ڕى داعشى کردووه‌ به‌هه‌مان نه‌فه‌س و هێزه‌وه‌ رویکرده‌ دوزخورماتوو خانه‌قین و جه‌له‌ولا وسه‌عدیه‌و که‌رکوک وداقوق و مه‌خمورو تا شه‌نگال و زومار و ده‌بابه‌ به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا رۆیشت ،ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى که‌ سێ ساڵ و نیو له‌ناوچانه‌ به‌رگریان کرد روبه‌روى داعش وه‌ستانه‌وه‌ ،هه‌روه‌ها خانوه‌کانیان ته‌قانده‌وه‌ له‌داقوق رۆژنامه‌نوسیان له‌ماڵه‌که‌ى خۆیدا به‌ره‌چاوى مناڵه‌کانیه‌وه‌ کوشت ،وڵاتێک که‌ئاوا بیربکاته‌وه‌ ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا ئه‌مه‌ریکا بێده‌نگ بوو نه‌ک بێده‌نگ بوو بگره‌ هاوکاری عێراق بوو ،ئه‌مه‌ریکا بنکه‌ى له‌که‌یوان بوو که‌رۆژبه‌رۆژ لێدوانیان ئه‌داو ئه‌یانووت عێراق به‌ئاگادارى ئێمه‌ به‌ره‌و که‌رکوک ئه‌جوڵێ‌ ،واته‌ به‌ریارى ئه‌وان ده‌جولان ،یاخود له‌کاتى 16 ئۆکتۆبه‌ر که‌ جه‌ییشى عێراقى که‌رکوکى داگیر کرد له‌ 17 ى ئۆکتۆبه‌ر کۆمپانیا گه‌وه‌رکانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى سۆماو عێراقدا رێکه‌وتنى نه‌وتیان واژۆکرد،ئه‌مه‌ش وه‌ک ئه‌وه‌وایه‌ که‌به‌ریتانیا مه‌رجى بۆ عیچراق دانابێ ئه‌گه‌ر نه‌چیته‌وه‌ که‌رکوک و نه‌وته‌که‌ نه‌یه‌ته‌وه‌ ژێر ده‌ستت من رێکه‌وتنت له‌گه‌لا ناکه‌م .

واتا ئه‌و وڵاتانه‌ نه‌ک بێده‌نگ بوون به‌ڵکو له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان وئه‌مه‌ریکا پرسیاریان لێده‌کرا ده‌یانووت ئێمه‌ له‌سه‌ر که‌رکوک قسه‌کمان نیه‌ ،به‌ڵکو ئه‌یانووت چاودێرى دۆخه‌که‌ ده‌که‌ین ،به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌عه‌فرین دوباره‌ بۆوه‌ که‌ ده‌ڵێن چاودێرى دۆخه‌که‌ ده‌که‌ین و ئاگام لێیه‌تى ،نه‌خێر ئه‌وانه‌ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانیان هه‌یه‌ و به‌رژه‌وه‌ندى کورد له‌به‌رنامه‌یان نیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ،به‌ڵکو کورد وه‌ک عێراق یان سوریا ده‌بینن.

جه‌ماوه‌رنیوز : ئایا به‌شداریکردنى کورد له‌ به‌غدا زه‌روریه‌تى سیاسیه‌ له‌ئێستادا ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : عێراق به‌ونه‌فه‌سه‌ى که‌شه‌ڕى داعشى کردووه‌ په‌لامارى کورد بدات و کورد بکوژێ و وڵاتى داگیر بکات و به‌وشێوه‌ دڕندانه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ گه‌ڵ کورد بکات چ ئومێدێکت به‌عێراقێکى ئاوا ده‌بێت ؟چۆن ئه‌توانى له‌گه‌ڵیا دابینشیت و له‌گه‌ڵیا بژى له‌کاتێکدا ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ له‌که‌رکوک و داقوق شه‌هید بووه‌و خانوو وێران کران و به‌هه‌زاران ئاواره‌ بوون ،هه‌موو ئه‌مانه‌ چ پێناسه‌یه‌کى بۆ ده‌که‌یت .
سه‌باره‌ت به‌به‌شدارى کورد له‌پرۆسه‌ى سیاسى عێراق ،پێموایه‌ شیرازه‌ى کارکردنى کورد له‌عێراق تێکچووه‌ ،بۆیه‌ ده‌بوایه‌ کورد یه‌ک ده‌نگ بوایه‌ که‌به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى عێراق بکات یان نه‌یکات ،بۆئه‌وه‌ش پێویست بوو دانشتێک بکرایه‌ به‌هه‌موو پێکهاته‌کانه‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ى که‌ئایا به‌شداربین ؟ وه‌چۆن به‌شدارى بکه‌ین ؟ بان به‌شدار نه‌بین ،چۆن به‌شدارى نه‌که‌ین ؟بۆیه‌ ئه‌گه‌ر کورد به‌شدارى پرۆسه‌ى سیاسى نه‌کات له‌عێراق ئه‌وا پێى ناوترێ عێراق به‌ڵکو وه‌ک وڵاتانى تر وه‌ک عه‌ره‌بیه‌ سوریه‌و عه‌ره‌بیه‌ سعودیه‌ و میسریه‌و ...هتد ،عێراقیش هه‌روه‌ک یه‌کێک له‌وانه‌ ده‌بوو که‌کوردى تیانه‌بوایه‌ .

بۆیه‌ پێویست بوو بزانین که‌به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنى عێراق ده‌که‌ین دواى ئه‌م هه‌موو کاره‌ساته‌ى رویدا یان به‌شدارى ناکه‌ین ،وه‌ئه‌گه‌ر به‌شدارین چۆن به‌شدارى ئه‌که‌ین هه‌موو کورد به‌یه‌ک لیست ده‌بێت و مه‌رج بۆ عێراق داده‌نرێ که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌موو عێراق به‌یه‌ک بازنه‌ بێت له‌کاتێکدا ئێستا به‌ 18 بازنه‌یه‌ که‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى له‌ده‌ستدانى ده‌نگى کورد له‌ناوچه‌کانى تردا ،ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق یه‌ک بازنه‌ بێت پێموایه‌ رێژه‌ى کورد له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌گاته‌ 80 بۆ 85 کورسى ،به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا ده‌نگى کورد له‌به‌غدا و دیاله‌و زۆربه‌ى شاره‌کانى ترى عێراق به‌هه‌ده‌ر ده‌روات و ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ لیسته‌ گه‌وره‌کان ،بۆیه‌ چیت پێده‌کرێ به‌رامبه‌ر به‌لیستێک 90 کورسى یان زیاترى هه‌یه‌ ،کورد به‌هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه‌ ناگاته‌ 62 کورسى که‌ره‌نگه‌ ئه‌مجاره‌ ئه‌وه‌نه‌ش نه‌هێنێ.

جه‌ماوه‌رنیوز : هۆکارى پێداگرى عێراق له‌به‌رامبه‌ر سزادانى هه‌رێمى کوردستان چیه‌ ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : ئه‌مه‌ بۆ دوو حاڵه‌ت ئه‌گه‌رێته‌وه‌ ،دیاره‌ عێراق هه‌رئه‌وکاته‌ش که‌کورد نیمچه‌ ده‌سه‌ڵاتێکى هه‌بووه‌ له‌وناوچانه‌ عێراق حاقد بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌کورد ،وه‌هه‌میشه‌ وتویانه‌ دۆخێک هاتۆته‌ ناوچه‌که‌و ئه‌مه‌ریکا هاتووه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندى کورد سودیان له‌دۆخه‌که‌ بینیوه‌ ،به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ ئه‌یانگه‌رێنینه‌وه‌ شوێنه‌کانى خۆیان ،بۆیه‌ نیه‌تى عێراق هه‌ربه‌م شێوه‌یه‌ بووه‌ .
حاڵه‌تێکى تر دواى ئه‌وه‌ى که‌په‌لامارى کوردستانیاندا ئَێستا کورد به‌هێزێکى شکاو و روخاو به‌هێزێکى په‌رتو بڵاوو ده‌رکراو سه‌یرده‌کات ،به‌هێزێک هه‌ر رۆژه‌ ئه‌رۆن له‌به‌غدا ده‌ستى یه‌کێک ماچ ئه‌که‌ن بۆئه‌وه‌ى عه‌بادى قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات ،عه‌بادیه‌ک که‌خۆى هیچ نیه‌ له‌م وڵاته‌ ، یاخود وه‌فد ئه‌نێرن بۆ مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا ،بۆیه‌ کورد وه‌ک سه‌رلێشێواو سه‌ریان لێشێواوه‌ به‌تایبه‌تى ئه‌و 5 حزبه‌ى که‌حکومه‌تیان دروست کردووه‌ که‌ چوار ساڵه‌ له‌و دوایانه‌ش هه‌شت مانگى تریان بۆ خۆیان درێژ کرده‌وه‌ له‌حکومه‌ت و په‌رله‌مان ،ئه‌م حکومه‌ته‌ نه‌یتوانى وه‌کو پێویست ئیداره‌ى وڵاته‌که‌ بدات نه‌یتوانى رێکخستن بۆ پارێزگاکانى کوردستان بکات بۆیه‌ توشى شکست و سه‌رلێشێواو بوون ،وه‌ک ده‌بینین وه‌فدێکى ئه‌و 5 حزبه‌ له‌م رۆژانه‌دا چون بۆ نه‌جه‌ف بۆ مه‌رجه‌عیه‌ت به‌ڵام مه‌رجه‌عیه‌ت ده‌رگاى لێداخستن و نه‌یبینین سیستانى هه‌تا له‌لایه‌ن وته‌بێژه‌که‌یشیه‌وه‌ پێشوازى نه‌کران ،له‌راستیدا ئه‌وه‌ شکستێکى تره‌ له‌شکسته‌کانى تر ،بۆیه‌ من نازانم ناوى ئه‌نێن چى به‌و عه‌قڵیه‌ته‌و به‌و شێوه‌یه‌ ته‌نزول بکه‌ن بۆیه‌ شتێکى خراپیان کرد .

سه‌باره‌ت به‌به‌شداریکردنه‌ش تازه‌ کوردبه‌شداری کردووه‌ ، ئێمه‌ نزیکه‌ى 21 کورسیمان له‌موسڵ وکه‌رکوک و دیاله‌و ئه‌و شوێنانه‌ هه‌یه‌ ،به‌ڵام ره‌نگه‌ ئه‌مجاره‌ ئه‌و کورسیانه‌ به‌ده‌ست نه‌هێنینه‌وه‌ چونکه‌ نه‌له‌ژێرده‌ستى کوردماوه‌ نه‌ئه‌توانن هه‌ندێ شتى تێدا بکرێ ،بۆیه‌ من پێموایه‌ ئاسانیه‌ و وه‌ژماره‌ى کورسیه‌کانى کورد له‌وناوچانه‌ که‌مده‌کات ،به‌ڵام تائێستاش ئه‌وه‌نه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى حزبى له‌پێشه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى کورد له‌پێشه‌وه‌ نیه‌ ،بۆیه‌ یه‌ک لیست نیه‌ هه‌ر حزبه‌و لیستى خۆى هه‌یه‌ بۆ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق تارۆیشتووه‌و به‌شداریان کردووه‌ ،ئه‌گه‌ر بته‌وێت و نه‌توێ کورد به‌شدارى کردووه‌ به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌نجامه‌که‌ى چۆن ئه‌بێت ،بۆیه‌ ئه‌نجامى باشى نابێت به‌رامبه‌ر به‌غدا ،که‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ شکستێکى تر بۆ کورد که‌مامه‌ڵه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ به‌پێى ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌گه‌ڵتا بکات ،له‌کاتێکدا ئێستا نزیکه‌ى 60 کورسى و زیاترى هه‌یه‌ له‌عێراق به‌ڵام هیچى پێناکرێ ،هه‌ربۆیه‌ رێژه‌ى زۆرى کورسیه‌کان لاى ئه‌وانه‌ بۆیه‌ کورد هیچى پێناکرى َله‌به‌غدا .بۆیه‌ من پێموایه‌ کورد به‌شداربێت و به‌شدار نه‌بێت هیچ کاریگه‌ریه‌کى نیه‌ له‌عێراق ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت که‌ کۆمه‌ڵێ‌ خه‌ڵک سودى لێوه‌ربگرن ئه‌وانه‌ى ده‌چنه‌ په‌رله‌مان .

جه‌ماوه‌رنیوز : ئایا که‌کردنه‌وه‌ى پشکى هه‌رێمى کوردستان له‌بودجه‌ى عێراق ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و شکسته‌ى که‌له‌که‌رکوک به‌سه‌ر کوردا هات ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : به‌دڵنیاییه‌وه‌ کورد نه‌یتوانى له‌که‌رکوک شه‌ربکات ،پێشمه‌رگه‌ ئه‌یتوانى شه‌ڕبکات به‌ڵام سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد پێشمه‌رگه‌یان کرد به‌دوو به‌شه‌وه‌ بۆیه‌ نه‌توانرا شه‌ڕبکرێ ،پێشمه‌رگه‌ ئه‌یتوانى شه‌ڕى سوپاى عێراق بکات به‌ڵام به‌هۆى بونى به‌دوو به‌شه‌وه‌ نه‌یتوانى شه‌ڕ بکات ،وه‌ک بینیمان له‌پردێ پێشمه‌رگه‌ سوپاى عێراقى تێکشکاند هه‌روه‌ها له‌مه‌خمو جه‌یشى عێراقى شکا له‌مه‌حمودیه‌و ناوچه‌ى ره‌بیعه‌ عێراق شکا له‌وناوچانه‌ ،که‌عێراق شکا ئه‌مه‌ریکا هاته‌ سه‌رخه‌ت بۆیه‌ ئه‌مه‌ریکا له‌به‌ر خاترى کورد نه‌بوو به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ى جه‌یشى عێراقى شکا بۆیه‌ هاته‌ سه‌رخه‌ت ،بۆیه‌ من پێموایه‌ ئه‌گه‌ر کورد له‌که‌رکوک شه‌ڕى بکردایه‌ ئێستا عێراق به‌و شێوه‌یه‌ و به‌ئاره‌زووى خۆى نه‌ده‌توانى له‌وناوچانه‌ جموجۆڵ بکات ،عێراقێک که‌خۆى هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ ،عێراقێک که‌هه‌میشه‌ چاوه‌رێى ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مه‌ریکا ،ئێران ،تورکیا ،حزبوڵاى لوبنانى هاوکارى بکات ،یان خه‌ڵک بێت له‌وڵاتانى عه‌ره‌بیه‌وه‌ یارمه‌تى بده‌ن ،که‌چى به‌وشێوه‌یه‌ به‌رامبه‌ر کورد بیر بکاته‌وه‌ ،نه‌ک هه‌رئه‌وه‌ من گوێم لێى بووه‌ مه‌لایه‌ک له‌ئه‌زهه‌ر دژى کورد بوو له‌کاتى ریفراندۆمدا ،که‌هه‌میشه‌ باسى ریفراندۆم ئه‌کرێ ،ئه‌وه‌تا ئه‌یبینین له‌عه‌فرین چى روو ئه‌دات خۆ له‌عه‌فرین ریفراندۆم نه‌کرابوو که‌هه‌موو دژایه‌تیه‌ک به‌رامبه‌ر به‌عه‌فرین ده‌کرێ و به‌رده‌وامى هه‌یه‌ .

هه‌روه‌ها به‌شێکى تر ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ خۆمان که‌وه‌ک پێویست خوێندنه‌وه‌مان بۆ روداوه‌کان نه‌کردبێ ،وه‌نه‌شمان توانیوه‌ مامه‌ڵه‌کانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دونیادا به‌شێوه‌یه‌ک بێت که‌بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێکى ئه‌وتۆ که‌ ئه‌و وڵاتانه‌ دوژمان نه‌بن ،عێراق بۆ به‌کارى بهێنێ له‌دژى ئێمه‌، ئێمه‌ ناتوانین که‌وابکه‌ین ئه‌وان دوژمنمان نه‌بن ،

جه‌ماوه‌رنیوز : ئایا سه‌رکردایه‌تى سیاسى لێکدانه‌وه‌ى بۆ ئه‌و روداوانه‌ کردووه‌و به‌داچونى کردووه‌ ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : له‌دواى ئه‌و روداوانه‌وه‌ سه‌رکردایه‌تى کورد هه‌ر کۆنه‌بۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ نزیکه‌ى 5 مانگه‌ کۆبونه‌وه‌ له‌نێوان هێزه‌ کوردیه‌کان نه‌کراوه‌ ئه‌وه‌نه‌ى کۆبونه‌وه‌کان بۆلاى به‌غدا ده‌ڕۆن ،ئه‌وه‌نه‌ى به‌دواى مه‌رجه‌عیه‌ت دا ده‌رۆن بۆئه‌وه‌ى ده‌ستیان ماچ بکه‌ن تا قه‌ناعه‌ت به‌عه‌بادى بکه‌ن ئه‌وه‌نه‌ى ده‌چنه‌ نه‌جه‌ف وکه‌ربه‌لا خۆیان ئه‌وه‌نه‌ کۆنه‌بونه‌ته‌وه‌ لێره‌ ،ئه‌و پێنج حزبه‌ ئه‌و هه‌موو رێگا مه‌رتسیه‌ ده‌بڕن و ده‌چنه‌ نه‌جه‌ف وکه‌ربه‌لا نه‌یان ئه‌توانى لێره‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌کان کۆببنه‌وه‌ .

جه‌ماوه‌رنیوز : که‌واته‌ نه‌بوونى یه‌ک گوتارى کورد کاریگه‌رى هه‌بووه‌له‌سه‌ر دواکه‌وتنى رێکه‌وتن وشکسته‌کانى به‌رامبه‌ر به‌عێراق ....؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : به‌دڵنیاییه‌وه‌ نه‌بونى یه‌کهه‌ڵوێستى و یه‌کگوتارى و یه‌کگرتوویى کاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ره‌وشه‌که‌ که‌هه‌ر رۆژه‌و یه‌کێکیان به‌ده‌چێت له‌گه‌ڵ عه‌بادى داده‌نیشێ یه‌کێ له‌گه‌ڵ مالکى داده‌نیشێ یه‌کێ له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌کیم داده‌نیشێ ،هه‌ریه‌که‌یان ئه‌روا له‌گه‌ڵ حزبێ داده‌نیشێ رێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن ،کاره‌ساته‌که‌ هه‌رئه‌وه‌نیه‌ سه‌یرده‌که‌ى سه‌رۆکى لیستێکى کوردستانیه‌ له‌په‌رله‌مانى عێراق سه‌رى له‌لیستێکى عه‌ره‌بى ده‌رچوو که‌ئێستا 3 مانگى ماوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان و له‌لیستێکى عه‌ره‌بى خۆى کاندید کردۆته‌وه‌ ،ئه‌مه‌ بێ سه‌روبه‌ریه‌ له‌کوردستان دروست بووه‌ .

جه‌ماوه‌رنیوز : حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌م دۆخه‌دا چی بکات ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : ئه‌بوایه‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌ى که‌هه‌یه‌تى رێکیبخات ،وه‌ ئه‌و توانایه‌ى که‌هه‌یه‌تى مووچه‌ى خه‌ڵکى لێدابین بکات وه‌ خزمه‌تگوزاریه‌کان ببوژێنێته‌وه‌ ،هه‌رکاتیش عێراق داواى کرد له‌گه‌ڵ عێراق گفتوگۆ بکات ورێکه‌وتن بکات ،به‌ڵام به‌و هه‌موو ته‌نه‌زول و ماستاوکردنه‌ بۆیه‌ پێموانیه‌ ئه‌وانه‌ بتوانن نوێنه‌رایه‌تى کورد بکه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ ده‌چنه‌ به‌غدا بۆ رێکه‌وتن .

جه‌ماوه‌رنیوز : تێبینت چیه‌ له‌سه‌ر یاساى خانه‌نشینى له‌هه‌رێمى کوردستان ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : ئه‌وه‌ش به‌شێکه‌ له‌ململانێى حزبایه‌تى ،زۆرێک له‌و خاڵانه‌ کارى حکومه‌ته‌وه‌ پێویستى به‌گه‌ڕانه‌وه‌ نیه‌ بۆ په‌رله‌مان و حکومه‌ت ئه‌توانێ بریارى له‌باره‌وه‌ بدات به‌ڵام حکومه‌ت خستویه‌تیه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان ،ئه‌وپه‌رله‌مانه‌ى که‌ماوه‌ى 2 ساڵ ده‌وامى نه‌کر له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵک ، زیاتر له‌ 60 که‌س له‌و کاندیدانه‌ى خۆیان پالاوتبوو بۆ په‌رله‌مان بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان ده‌کرد که‌نه‌مووچه‌ و هیچ ئیمتیازاتێکیان ناوێ به‌ڵکو له‌به‌ر خاترى ئه‌و میلله‌ته‌ ره‌ش و روته‌ ئه‌چنه‌ په‌رله‌مان که‌ژماره‌یه‌ک له‌وانه‌ ئێستا ئه‌ندامى په‌رلمانن ،ده‌رکه‌وت که‌بۆبه‌رژه‌وه‌دى خۆیانن له‌کاتێکدا 2 ساڵ په‌رله‌مان په‌کى که‌وت به‌ڵام بۆ درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى په‌رله‌مان هه‌مویان کۆبونه‌وه‌ ،دووساڵ به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک وتارى نه‌شیاویان ئه‌وت که‌چى خێره‌ ئه‌وه‌ دوو سێ رۆژه‌ له‌که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاند پشکیرى له‌یه‌ک ده‌که‌ن و به‌رگرى له‌یه‌ک ده‌که‌ن ، له‌کاتێکدا هه‌یه‌ 40 ساڵه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆچى بۆى حساب ناکرێ ،به‌ڵام خۆى به‌4 ساڵ خزمه‌ت 4 ملیۆن دینارى خانه‌شینى بۆخۆى داناوه‌ ،که‌چى پێشمه‌رگه‌یان کردووه‌ به‌ 300 هه‌زار دینار ، زۆرێکیان تائێستا تێناگه‌ن له‌ نێوان هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا ،هه‌ندێکیان ئه‌ڵێ‌ باوه‌کو به‌غداى لێبکه‌ین ئه‌گه‌ر وه‌کو به‌غداى لێبکه‌ن ئه‌وا له‌کاڵاو شمه‌کانینش وه‌ک به‌غداى لێ بکه‌ن به‌نزین له‌ 700 وه‌ بکه‌ن به‌ 450 ،که‌له‌بانمه‌قام لیترى به‌نزین به‌450 دیناره‌ ،له‌کاتێکدا مووچه‌ى په‌رله‌مانتارى له‌به‌غدا 37 ملیۆنه‌ به‌ئیمتیازه‌کانیه‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیران زیاتر له‌100 ملیۆن بووه‌ سه‌رۆکى په‌رله‌مان زیاتر له‌80 ملیۆن بوو ره‌نگه‌ ئێستا گۆڕانکارى تێدابکه‌ن بۆیه‌ جیاوازیه‌کان زۆرتره‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان .
بۆیه‌ له‌یاساى خانه‌نشینى تێگکه‌ڵى هه‌یه‌ واته‌ فه‌رمانبه‌رى حکومى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ هیچ جیاوازیه‌ک نه‌کراوه‌ ،له‌برى ئه‌وه‌ رێکخستنه‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ بکرێ که‌ وه‌زیر نه‌بون و به‌پله‌ى وه‌زیرى خانه‌نشین کراون ،سه‌دان که‌س یه‌ک رۆژ به‌رێوبه‌رى گشتى نه‌بووه‌ که‌چى به‌و پله‌یه‌ خانه‌نشین کراوه‌ ،سه‌دان راوێژکار هه‌یه‌ که‌ له‌بنه‌ره‌تدا راوێژکار نیه‌ ،سه‌دان شاره‌زایان که‌ به‌و پلانه‌ خانه‌نشین کراون .

بۆیه‌ پێموایه‌ له‌هه‌رێمى کوردستان ته‌نها قه‌یرانى سیاسى و قه‌یرانى درایى وقه‌یرانى کۆمه‌ڵایه‌تى نیه‌ به‌ڵکو قه‌یرانى عه‌قڵیش دروست بووه‌ ،ئه‌گه‌ر قه‌یرانى عه‌قڵ نه‌بێت بۆ ئاواى به‌سه‌ر دێت ،ئه‌و په‌رله‌مانه‌ى که‌هه‌میشه‌ سه‌نگه‌ریان لێگرتبوو بۆ هه‌مویان کۆبونه‌وه‌ و کۆکبون له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ ،بۆیه‌ من پێموایه‌ ئه‌و عه‌قڵیه‌تانه‌ ئه‌و بۆ چونانه‌ خزمه‌ت ناکات ،ئه‌یانتوانى چاره‌سه‌رى کێشه‌کان له‌نێوان حکومه‌ت و په‌رله‌مان پێکه‌وه‌ بکردایه‌ ،به‌ڵام حکومه‌ت گه‌راندویه‌تیه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان و ویستیان په‌رله‌مانیش بمکه‌ن به‌شه‌ریکى خۆیان ،هه‌ربۆیه‌ پێش هه‌موو شتێ په‌رله‌مان 4 ملیۆن خانه‌نشینى بۆ په‌رله‌مانتاره‌کانى داناوه‌ .

بۆیه‌ پێویستى به‌که‌سانى شاره‌زاو پسپۆر هه‌یه‌ له‌بواره‌که‌دا به‌ڵام په‌رله‌مانتاران شاره‌زا نین له‌وبوره‌ له‌سه‌ره‌تاى دروستبونى ئه‌م په‌رله‌مانه‌ بوو که‌ئه‌م 111 په‌رله‌مانتاره‌ که‌ هه‌موو میلله‌ت گیرى خواردوه‌ به‌ده‌ستیانه‌وه‌ و ده‌ستیان که‌شف بووه‌ بۆیه‌ هه‌ریه‌که‌یان ده‌به‌یه‌کیان گرتبوو به‌ده‌ستیانه‌وه‌ چوونه‌ به‌نزینخانه‌کان ئه‌یانووت ئه‌م به‌نزینه‌ باش نیه‌و کوالیه‌ته‌که‌ى نزمه‌ و مه‌نزینخانه‌کان گیرۆده‌بوون به‌ده‌ستیانه‌وه‌ ،له‌کاتێکدا ئه‌وه‌ کارى ئه‌وان نه‌بوو به‌ڵکو ئه‌وان ته‌شریعى بوون بۆ یاسا ده‌رکردن و لایه‌نى جێبه‌جێکردن نین بۆیه‌ ده‌بوایه‌ بچونایه‌ له‌په‌رمانه‌وه‌ کاریان له‌سه‌ر بکردایه‌ و له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له‌حکومه‌ته‌وه‌ بۆ خواره‌ بێت و له‌لایه‌ن شورته‌و لیژنه‌ى تایبه‌ته‌وه‌ ئاگادار بکرێته‌وه‌ ،هه‌ربۆیه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌مانه‌ شاره‌زا نه‌بوون ، هه‌ربۆیه‌ ده‌ستور نیه‌ له‌کوردستان و یاسایه‌کت نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بزانى کێ ده‌بێته‌ ئه‌ندامى په‌رله‌مان و کێ ده‌بێته‌ وه‌زیر و سه‌رۆکى ئه‌م وڵاته‌ ،بۆیه‌ یاسایه‌کت نیه‌ ئه‌مانه‌ ده‌ستنیشان بکات و و پێوه‌ره‌کان دیارى بکات ،له‌ئێستادا 111 په‌رله‌مانتار هه‌یه‌ نزیکه‌ى 100 راوێژکاریش هه‌یه‌ ، هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ کۆنه‌کانن به‌راوێژکار دانراونه‌وه‌ ،ئه‌مانه‌ هه‌مووى له‌سه‌ر حسابى میلله‌ته‌ ، به‌پێى یاسا هاتن مووچه‌ى خه‌ڵکیان بڕى و ئه‌وه‌ى خۆشیا کرد به‌ 4 ملیۆن ، بۆیه‌ ئه‌یانتوانى زۆر به‌هێواشتر ئه‌و باسایه‌ تاوتوێ بکه‌ن و به‌شێوازێک بێت ده‌نگ و ناره‌زایى نه‌بێت و له‌گه‌ڵ حکومه‌ت رێکه‌ون ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ په‌له‌یان بوو هه‌مودونیا پێى زانین و ده‌ستیشیان که‌شف بوو که‌ فرمێسکى تیمساحیان ئه‌رشت بۆ خه‌ڵک و ئه‌یانوون به‌بێ مووچه‌ ده‌بینه‌ ئه‌ندامى په‌رله‌مان و خزمه‌تى میلله‌ت ئه‌که‌ین ،بۆیه‌ ده‌رکه‌وت نه‌ک به‌بێ مووچه‌ به‌ڵکو قوتى میلله‌ته‌که‌شیان بڕى ، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و پێنج حزبه‌ هاتنه‌ سه‌رحکوم میلله‌تیان خسته‌ سه‌رساجى عه‌لى ،بۆیه‌ هیچ ماوه‌ بیکه‌ن .

جه‌ماوه‌رنیوز : له‌کاتێکدا هه‌رێمى کوردستان روبه‌روى قه‌یرانى سیاسى و شکستى حکومه‌ت بووه‌ته‌وه‌ چى بکرێ بۆئه‌وه‌ى له‌ودۆخه‌ رزگار بێت ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : به‌راى من ئه‌بوایه‌ ئێمه‌ پێش عێراق هه‌ڵبژاردنمان بکردایه‌ ،واته‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى کوردستان پێش هه‌ڵبژاردنى عێراق بوایه‌ ،ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بکرایه‌ په‌رله‌مانى نوێ هه‌ڵده‌بژێردرا و حکومه‌تێکى تازه‌ دروست ده‌کرایه‌وه‌ ،ئه‌و کات به‌پێى پێوه‌ره‌کان سێ پارێزگاکه‌ى هه‌رێم رێکده‌خرا وبه‌پێى ئه‌وداهاته‌ى که‌ هه‌یه‌ بۆ مووچه‌و پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌کانت رێکده‌خرا،هه‌روه‌ها به‌گوڕو تینێکى تر ده‌چویته‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى عێراقه‌وه‌ به‌یه‌کهه‌ڵوێستى و یه‌کده‌نگى به‌ڵام ئه‌وه‌ نه‌کرا ،ئێستاش هه‌موو ئه‌وانه‌ى که‌ له‌ماوه‌ى 4 ساڵى رابردوو ئه‌و میلله‌ته‌یان توشى ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌ کرد ،له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا ئاماده‌ نه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ،به‌ڵام هه‌مویان له‌ماوه‌ى یه‌ک کاتژمێردا کۆبونه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان وحکومه‌ت بۆ 8 مانگى تر درێژ بکه‌نه‌وه‌ ،ئێستاش له‌هه‌وڵى درێژکردنه‌وه‌دان بۆ 2 ساڵى تر ،بۆیه‌ من پێموایه‌ ته‌نها هه‌ڵبژاردن ده‌توانێ چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشانه‌ بکات ،میلله‌تیش به‌وه‌ رازى ده‌بێت .

ئه‌گه‌ر عێراقیش نه‌هاته‌ سه‌رخه‌ت باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نین ،بۆیه‌ به‌م شێوه‌یه‌ى هه‌یه‌ ناتوانین به‌رده‌وام بین ،عێراق هه‌موشتێکت لێ برێت و رێگه‌ت نه‌دا به‌گفتوگۆ کردن و بچیته‌ ناو مزگه‌وته‌کانیش به‌ڵام لێت نه‌بورێ ئه‌ى چى ده‌که‌یت ،بۆیه‌ مردن باشتره‌ له‌و ژێرده‌ستى و زه‌لیلیه‌