Error: No articles to display

رێنماییه‌کانى خۆپاراستن له‌ لێدانى بروسک

کانونی یەکەم 04, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند رێنماییه‌کى بۆ خۆپاراستن له‌ بروسک بڵاوکرده‌وه‌.

رێنماییه‌کانى که‌شناسى بۆ خۆپاراستن له‌ لێدانى بروسک

یه‌که‌م: ده‌ستبه‌جێ ته‌له‌فۆن و مۆبایله‌که‌ت دابخه‌.

دووه‌م: ئه‌گه‌ر له‌ ژێر یان نزیک دارێکى درێژو ته‌نهانه‌ بووى خێرا لێى دوور بکه‌وه‌.

سێیه‌م: له‌ نزیک ستوونه‌کانى کارباو ته‌له‌فۆن و تاوێره‌کانى په‌یوه‌ندى و گه‌یاندن دوور بکه‌وه‌.

چواره‌م: له‌ شوێنى به‌رز مه‌وه‌سته‌.

پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر له‌ ناوچه‌یه‌کى کشتوکاڵى بیت ئه‌وا تا بکرێت دوور بکه‌وه‌ که‌ له‌و شوێنانه‌ى که‌ دارى به‌رزى لێیه‌و هه‌وڵبده‌ بگه‌یته‌ ناوچه‌یه‌کى ده‌شتایى و نزم که‌ دره‌ختى باڵا نزمى لێبێت.

شه‌شه‌م: تا بکرێت نه‌چیته‌ رووبه‌ره‌ کراوه‌کان، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ناچارى له‌ شوێنێکى وا بوویت، ده‌ستبه‌جێ له‌سه‌ر رووى زه‌وى پاڵکه‌وه‌، یان لایه‌نى که‌م دابنیشه‌و نه‌ڕۆیت تا گێژه‌ڵووکه‌که‌ دوور ده‌که‌وێته‌وه‌ یان کۆتایى دێت.

حه‌وته‌م: له‌ که‌لوپه‌ل و ئامێرى ئاسنینى وه‌ک ته‌ڵبه‌نده‌کان و هه‌رچى جۆره‌ بارسته‌ کانزایه‌کى که‌ڵه‌که‌بوو بێت دوور بکه‌وه‌.

هه‌شته‌م: له‌ که‌ناراوه‌کانى وه‌ک ده‌ریاو ده‌ریاچه‌کان و چه‌م و ناوچه‌ شێداره‌کان دوور بکه‌وه‌.

نۆیه‌م: به‌کارنه‌هێنانى ئامێره‌ کاره‌باییه‌کان له‌ ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌وه‌و له‌ کاتى نزیکبوونه‌وه‌ى گێژه‌ڵووکه‌ى بروسک.

ده‌یه‌م: خێرا ئه‌ریه‌لى ئۆتۆمبیله‌که‌ت دابه‌زێنه‌.

یانزه‌یه‌م: ئه‌گه‌ر له‌ناو ئۆتۆمبیل بوویت، ئه‌وا دامه‌به‌زه‌، چونکه‌ په‌یکه‌رى ئۆتۆمبیله‌که‌ت جۆرێک له‌ پارێزگاریت پێ ده‌به‌خشێ.