Error: No articles to display

کیژان ئبراهیم خه‌یات سه‌رقاڵى کارێکى نوێیه‌

ئەیلول 16, 2018
هونه‌رمه‌ند کیژان ئیبراهیم خه‌یات له‌دواى بڵاو کردنه‌وه‌ى ئه‌لبومه‌ نوێکه‌ى سه‌قاڵى کارێکى جیاوازه‌.
 
به‌رهه‌م بورهان به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێگه‌پێدراوى کۆمپانیاى بورهان له‌ لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند "وه‌ک کۆمپانیاکه‌مان به‌خۆشحاڵه‌یوه‌ ڕێکه‌وتنێکمان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند کیژان ئیبراهیم خه‌یاتکردووه‌ به‌مه‌به‌ستى کارێکى نوێ بو کۆمپانیاکه‌مان".
 
ڕاشیگه‌یاند "دواى چه‌ندین دانیشتن له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند خۆشبه‌ختانه‌ توانیمان بگه‌ینه‌ لێکتێگه‌شتن بۆ ئه‌نجامدانى کارێک بۆ کۆمپانیاکه‌مان که‌ به‌مزوانه‌ ده‌ستپێده‌کات".
 
ده‌رباره‌ى  کاره‌ نوێکه‌ى هونه‌رمه‌ند له‌ چ بوارێکدایه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێگه‌ پێدراوى کۆ مپانیاى بورهان وتى "له‌ئێستادا باس له‌ کاره‌که‌ ناکه‌ین به‌م نزیکانه‌ له‌سه‌رجه‌م هۆکاره‌کانى ڕاگه‌یاندن کارى هونه‌رمه‌ن کیژان ئیبراهیم خه‌یات بڵاو ده‌بێته‌وه‌".
 
له‌ماوه‌ى ڕابردودا هونه‌رمه‌ند کیژان ئیبراهیم خه‌یات ئه‌لبومێکى نوێى بڵاو کرده‌وه‌ و له‌پاش ئه‌و ئه‌لبومه‌ش ئه‌مه‌ یه‌که‌م کارى هونه‌رمه‌نده‌ به‌ ئه‌نجامى ده‌گه‌یه‌نێت.