Error: No articles to display

په‌یکه‌رى ئازادی

تشرینی یەکەم 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


په‌یکه‌رى ئازادى یه‌کێکه‌ له‌دیارترین په‌یکه‌ره‌کان له‌جیهانداو ده‌که‌وێته‌ دورگه‌ى ئازادى له‌شارى نیۆرک له‌ویلایه‌تى نیۆرکى ئه‌مه‌ریکا. ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌کى سه‌رنجڕاکێشن سه‌باره‌ت به‌و په‌یکه‌ره‌:

1.ئه‌م په‌یکه‌ره‌ له‌ژنێک پێکهاتووه‌ که‌ له‌کۆت و به‌ندى سته‌مکاری، رزگارى بووه‌و به‌ده‌ستى راستى مه‌شخه‌ڵێکى به‌رزکردووه‌ته‌وه‌و ده‌ستى چه‌پیشى کتێبێکى هه‌ڵگرتووه‌ که‌ به‌ نه‌خش له‌سه‌رى نوسراوه‌ 4ى ته‌موزى 1776 که‌ مێژووى راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکایه‌.

2. ئه‌م په‌یکه‌ره‌ له‌شارى پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا دروستکراوه‌. فه‌ره‌نسا به‌بۆنه‌ى یه‌که‌مین ساڵیادى شۆڕشى ئه‌مه‌ریکا‌ که‌ له‌نێوان ساڵى (1775-1783) رویداوه‌، له‌ 4-7-1884 ئه‌م په‌یکه‌ره‌ى وه‌ک دیارییه‌ک، له‌پێناو پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کاندا، پێشکه‌ش به‌و وڵاته‌ کردووه‌.

3.ناوى ره‌سمى ئه‌م په‌یکه‌ره‌ بریتییه‌ له‌‌ Liberty Enlightening the Worldه‌ واته‌ ئازادى جیهان روناکده‌کاته‌وه‌.

4.کۆى به‌رزییه‌که‌ى له‌نزمترین خاڵى بنکه‌که‌یه‌وه‌ تا به‌رزترین خاڵى مه‌شخه‌ڵه‌که،‌ 305 پێ و یه‌ک ئینجه‌ (93 مه‌تر).

5.به‌رزییه‌که‌ى له‌پێیه‌وه‌ تا لوتکه‌ى سه‌رى 111 پێ و شه‌ش ئینجه‌. به‌رزییه‌که‌ى له‌پێیه‌وه‌ تا لوتکه‌ى مه‌شخڵه‌که‌ 151پێیه‌ (46 مه‌تر).

6.کۆى کێشى په‌یکه‌ره‌که‌ 225 تۆنه‌ واته‌ 450 هه‌زار پاوه‌ند.

7.ئه‌م په‌یکه‌ره‌ له‌چه‌ندین کاتى جیادا نۆژه‌نکراوه‌ته‌وه‌ له‌وانه‌: 1938، 1984-1986، 2011-2012. له‌بنکه‌ى په‌یکه‌ره‌که‌شدا مۆزه‌خانه‌یه‌ک هه‌یه‌ که‌ پێى ده‌ووترێت مۆزه‌خانه‌ى ئازادی.

8.دیزاینه‌رى ئه‌م په‌یکه‌ره‌، فریدریک ئۆگوستى بارتۆڵدى (1834-1904)یه‌ که‌ په‌یکه‌رتاشێکى فه‌ره‌نسى بووه‌ به‌ڵام ئه‌ندازیارى بیناسازییه‌که‌ی، گوستاڤ ئیفڵ (1832-1923)ه‌ که‌ تاوه‌رى ئیفڵیشى دروستکردووه‌.

9.بارتۆڵدى ده‌موچاوى په‌یکه‌ره‌که‌ى له‌سه‌ر شێوه‌ى ده‌موچاوى دایکى دروستکردووه‌.

10. په‌یکه‌رى ئازادى یه‌کێکه‌ له‌و په‌یکه‌رانه‌ى که‌ میوانێکى زۆر له‌سه‌رتاسه‌رى جیهانه‌وه‌، رووى تێده‌که‌ن، ته‌نها له‌ساڵى 2009دا سێ ملیۆن و 200 هه‌زار میوان سه‌ردانیان کردووه‌.

11. له‌ 28/10/1886 له‌لایه‌ن گرۆڤه‌ر کلیڤلاند سه‌رۆکى ئه‌و کاته‌ى ئه‌مه‌ریکاوه‌، به‌ڕه‌سمى کراوه‌ته‌وه‌.