Error: No articles to display

چوار رەفتار ژیانی هاوسەرگیری دەشێوێنێت

ئاب 04, 2018

بەپێی هەواڵێکی ounousa رەنگە زۆر هۆکار ببێتەهۆی تێکدانی ژیانی هاوسەرگیری، کە رەنگە هەندێکیان چارەسەری ئاسان بێت و پێش ئەوەی ناکۆکیەکان گەورەتر بێت، دەتوانیت خودی خۆت چارەسەری بکەیت، چونکە ژیانی هاوسەرگیری لە هەموو شتێک گرنگترە بۆ تۆ.



ئەنجامدانی چوار رەفتار دەبێتەهۆی شێواندنی پەیوەندیت هاوسەرگیری و جیابوونەوەی لەدوادەبێت:

1-عینادیکردن، هەر لایەنێکیان ئەم رەفتارە ئەنجام بدەن، ئەو پەیوەندیە دەکەوێتە مەترسیەوە و شکستی لەدوادەبێت.

2-بێڕێزی و فەرامۆشکردن، دوو بنەمای سەرەکین و پەیوەستن بەیەکەوە، هەریەکێکیان کاریگەری خراپی لەسەر پەیوەندی هاوسەرگیری هەیە و لەبری خۆشەویستی ناکۆکی بەرهەمدەهێنێت.

3-رەفتار یان قسەی توندوتیژ، هیچ کەسێک مافی نییە زیان بە کەسێکی دیکە بگەیەنێت، ژیانی هاوسەرگیریش بە رەفتاری نەرمونیان و سۆزەوە پتەودەبێت.

4-خۆپەرستی، کە دەبێتەهۆی ئەوەی پەیوەندییەکی لاواز و ئاڵۆز دروستبێت، چونکە هەریەکێکیان بایەخ بە خۆی دەدات و بەرامبەرەکەی فەرامۆش دەکات، وردە وردە ئەو هاوسەرگیریە هەڵدەوەشێتەوە.

خەندان لایف- پەرستۆ