Error: No articles to display

10 رێگا بۆ دەربڕینی خۆشەویستی بۆ هاوسەرەکەت

ئاب 04, 2018

مەرج نییە هەموو کاتێک دەربڕینی وشەکان هێمایەک بێت بۆ خۆشەویستی، هەندێک کات ئەنجامدانی کردارێک بەسە بۆ ئەوەی سۆز و خۆشەویستی ببەخشیت بە هاوسەرەکەت و لە هەستەکانت تێبگات، ماڵپەڕی anazahra باس لە 10 رێگادەکات بۆ دەربڕینی هەستی خۆشەویستی بەبێ

وتنی هیچ وشەیەک:

1-تەرخانکردنی کاتێکی تایبەت بۆ خۆت و هاوسەرەکەت.

2-گوێگرتن لە هاوسەرەکەت و گفتوگۆیەکی ئارام بۆ ئەوەی تێیبگەیت.

3-یارمەتی بدەیت و پشتیوانی بیت لەهەموو هەنگاوێکدا.

4-لە بۆنەکاندا یان هەندێکجار بەبێ هۆ دیاریەکی جوانی پێشکەش بکە، مەرج نییە گرانبەها بێت.

5-لەرووی مەعنەویەوە پشتیوانی بکە، بەجۆرێک بتوانێت بەهێز بێت و رووبەروو بێتەوە.

6-لەکاتێکدا هاوسەرەکەت کێشەیەکی هەیە، فەرامۆشی مەکە، بەڵکو لە هەموو کاتێک زیاتر هاوکاری بکە.

7-رێزی بگرە و راوێژی پێبکە.

8-ژەمە خواردنێکی تایبەتی بۆ ئامادەبکە، کە ئارەزووی بکات، پیاوانیش دەتوانن ئەمە بکەن لەماڵەوە بێت یان دەرەوە.

9-گفتوگۆی لەگەڵدا بکە و رێگای بدە بۆچوونەکانی دەربڕێت، پێکەوە بۆچوونە جیاوازەکان یەکبخەنەوە، قوربانیدا قورس نییە، ئەگەر خۆشەویستی هەبوو.

10-بایەخ بە هەستەکانی بدە، بە نمونە کاتێک خەمبارە باوەشێک یان بۆنێکی تۆ رەنگە ئەو خەمەی بڕەوێنێتەوە.

 

خەندان لایف-