Error: No articles to display

بۆچی کچان ئاشقی ئەو پیاوانە دەبن کە هەڵیاندەخڵتێنن؟

ئاب 04, 2018

بەشێوەیەکی گشتی هەندێک کەس خاوەن کەسایەتیەکی ئاڵۆزن و تێگەیشتنیان قورسە، بەتایبەت لە پیاواندا، بەپێچەوانەشەوە کەسانێک هەن هەمیشە هەموو رەفتارەکانیان ئاشکرایە، بەڵام هەر کارێکیش دەکەن کە مەبەستیان بێت.



بەپێی هەواڵێکی buzzkito پسپۆڕانی ئەمەریکی، لێکۆڵینەوەیەک ئەنجامدەدەن لەرووی دەروونناسی و کۆمەڵایەتییەوە دەربارەی ئەو پیاوانەی کە بەردەوام درۆ دەکەن و پەیوەندیەکی زۆر لەگەڵ کچان دروست دەکەن بەبێ ئەوەی هاوسەرگیریان لەگەڵدا بکەن، واتە هەڵیاندەخڵتێنن، بەڵام هێشتا لەلایەن خانمانەوە بە شاسواری خەونەکانیان دەناسرێن.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوت، خانمان بەگشتی حەز بە بەکارهێنانی وشەی خۆشەویستی و سۆز و رۆمانسیەت و پێکەنین دەکەن لەهەمانکاتدا خاوەنی کەسایەتیەکی پیاوانە و بەرز بێت، ئەم سیفاتەش لەوجۆرە پیاوانەدا زیاترە بە بەراورد بەو پیاوانەی راستگۆن، راستیەکان دەخەنەڕوو، چونکە خودی کەسایەتی خۆی چییە، بەجۆرە دەردەکەوێت ناتوانێت سۆز و رۆمانسیەت بەشێوەیەکی ئەکتەرێک کە رۆڵ دەبینێت دەربڕێت.

 

بەپێی بۆچوونی زانایانی دەروونی، ئەو جۆرە پیاوانەش ئەزموونیان پەیداکردووە لە چۆنێتی فێڵکردن و هەڵخڵەتاندنی کچان، واتە خاڵە لاوازەکەیان دۆزیوەتەوە، بەڵام کچان رەنگە دوای ئەوەی بەو قۆناغەدا تێپەڕدەبن، دواتر تێبگەن کە چ جۆرە پیاوێک راستگۆیە، 

 

خەندان لایف- پەرستۆ