Error: No articles to display

پاش گەڕانەوە لە مانگی هەنگوینی ئەم کارانە ئەنجامبدە

ئاب 04, 2018

مانگی هەنگوینی، یەکێکە لە خۆشترین قۆناغەکانی پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری، کە پێکەوە جوانترین یادگاری تۆماردەکەن لە مێژووی ژیانیاندا، هەلێکی باشە بۆ ئاشنابوون و شارەزابوونی کەسایەتی یەکدی.



بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ounousa هاوسەران پاش گەڕانەوە لە مانگی هەنگوین، گرنگە چوار بنەما یاخود رێنمایی جێبەجێ بکەن:

1-لەدوای گەڕانەوە باشترە کاتەکانی ژیانت رێکبخەیت و دابەشی بکەیت، چونکە ئێستا ژیان جیاوازە لە رابردوو، پێویستە ئەرکەکانت و پێویستییەکانت رێکبخەیت.

2-لەگەڵ هاوسەرەکەت دابنیشە و گفتوگۆ بکەن، دەربارەی لایەنی ماددی و مەعنەوی و هەموو بوارەکانی ژیان و ئەرک و بەرپرسیاریەکانتان، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی گونجاو لەیەکتری تێبگەن.

3-سەردانی خزم و ئازیزانت رەتمەکەرەوە، چونکە گرنگە ئاشنای خێزانی هاوسەرەکەت بیت و پێکەوە پەیوەندی دروستبکەن، چونکە ژیانی هاوسەرگیری هاوشێوەی سینگڵی نییە.

4-لەدوای گەڕانەوە لە مانگی هەنگوین و پێش دەسپێکی کارکردن، بزانە لەمەودوا ئەرکی تۆ چییە لەماڵەوە، چی بکەیت بۆ ئەوەی هەمیشە ئارام و لەسەرخۆبیت، تووشی حاڵەتێکی دەروونی ناخۆش نەبیت.

خەندان لایف-