Error: No articles to display

چوار هۆکار بۆ ئەوەی درۆ لەگەڵ هاوسەرەکەت نەکەیت

ئاب 04, 2018

درۆکردن کاریگەری گەورە و سلبی لەسەر پەیوەندی هاوسەرگیری هەیە، کە رەنگە ئەو ژیانە بەرەو خراپی و جیابوونەوە بەرێت، هەربۆیە باشتر لە درۆکردن دووربکەویتەوە.

بەپێی چەند توێژینەوەیەکی زانستی و کۆمەڵایەتی، کە لە ماڵپەڕی hiamag بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە بەگشتی پیاوان زیاتر درۆدەکەن بە بەراورد بە خانمان، هەربۆیە پسپۆران باس لە چوار هۆکاردەکەن، بۆ ئەوەی هەرگیز درۆ نەکەیت.

1-خانمان زوو هەست بە درۆ دەکەن، چونکە لەرووی زانستیەوە مێشکیان چالاکترە و درک بە درۆ دەکەن، باشترە دوورکەویتەوە لە درۆ.

2-بۆچی لەپێناو درۆیەک کەسایەتی خۆت وەک پیاوێک کەم دەکەیتەوە، لەکاتێکدا هاوسەرەکەت رێز دەگرێت و پێگەی تۆی لابەرزە.

3-لەپێناو پاراستنی خۆشەویستی نێوانتان و رێزگرتن لە راستگۆیی، چونکە یەکجار درۆ بەسە بۆ نەمانی متمانە و تێكچوونی پەیوەندی خێزانی.

4-ئەگەر دەتەوێت پەیوەندیەکی خێزانی جێگیر و ئاسوودەت هەبێت، هیچ کاتێک درۆ مەکە، چونکە پەیوەندیەکە تێکدەدات و ئاڵۆز دەبێت.

خەندان لایف-