Error: No articles to display

بڕیاره‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر 8 وه‌زیر بدرێت

تشرینی دووەم 10, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
سورێن سورێنی
ئه‌مرۆ 10ی تشرینی دووه‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆبیه‌وه‌ له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا 237 ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئاماده‌بون، ده‌نگیاندا له‌سه‌ر 22 لیژنه‌ی په‌رله‌مان .
کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان دواخرا بۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ بڕیاره‌ له‌ کۆبونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگ بدرێت له‌سه‌ر 8 وه‌زیر.
تائێستا ئه‌و وه‌زیرانه‌ی که‌ له‌ کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی یه‌کلاینه‌کراوته‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناکۆکی پێکهاته‌کانی سوننه‌ و شیعه‌ به‌ جۆرێک شیعه‌کان ناکۆکن له‌سه‌ر ده‌ستنیشانکردنی وه‌زیری ناخۆ و پێکهاته‌ی سوننه‌ش ناکۆکه‌ له‌ یه‌کلایکردنه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری.
شه‌وی 24ی تشرینی یه‌که‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مامانه‌ی به‌خشیه‌ کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدول مه‌هدی و 14 له‌ وه‌زیره‌کانی.