Error: No articles to display

‏‎سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر خێرایی ته‌واوكردنی كابینه‌ وه‌زارییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

تشرینی دووەم 11, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
‏‎هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ ئه‌وه‌یان دووپاتکرده‌وه‌ که‌ پێویسته‌ په‌له‌ بکرێت له‌ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌کان و کابینه‌ی حکومەت ته‌واو بکرێت.
‏‎ئه‌مه‌ش لە کۆبوونه‌وه‌ی دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمار و عادل عبدولمەھدی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و مەحمەد حەلبوسی سه‌رۆکی په‌رله‌مان هات که‌ ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ 10ی تشرینی دووه‌م له‌ کۆشکی سه‌لام له به‌غداد بەرێوەچوو.
‏‎ده‌قی دیداره‌که‌ی ئه‌و سی سه‌رۆکایه‌تیه‌ نێردراوه‌ بۆ جه‌ماوه‌رنیوز تێدا هاتووه‌ له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا دیارترین په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی گۆره‌پانی سیاسی تاوتوێکران و باس له‌و جولانە‌ کرا که‌ له‌ پێناو ته‌واوکردنی کابینه‌ی وه‌زاری و پێشکه‌ش کردنی ناوه‌کان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌درێت، به‌ مه‌به‌ستی پێدانی متمانه‌ به‌ کاندیده‌کان و دەست بەکاربونیان.

‏‎له‌لایه‌کی تره‌وه‌ لەکۆبونه‌وه‌که‌دا ئاماژە درا بە پێوستی بوونی گفتوگۆ و بڕیاری یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی داهاتوو، له‌گه‌ڵ له ‌به‌رچاو گرتنی پارێزگا زیانمه‌نده‌کانی ده‌ستی تیرۆر و گرنگیدان به‌ چینه‌ هه‌ژاره‌کان، ھەروەھا هه‌مواری ئه‌و به‌ندانه‌ش بکرێت که‌ کێشه‌ی دروست کردوه‌ له‌ پرۆژه‌ یاساکه‌داو گرنگی بدرێت به‌ هه‌ستانه‌وه‌ ی ئابوەری و واقیعی خزمه‌تگوزاری و گرنگی ته‌واو بدرێت به‌ پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان له‌ بوجه‌ی ئێستا و داهاداھاتوودا.

‏‎لە لایەکی دیکەوە کۆبونەوەکە ئاماژەیکرد بۆ گۆانکارییە ئەمنییەکانی وڵات و ئەو روداوانەی کە سنوری عێراق سوریا بە خۆیەوە دەبینێت سەبارەت بە جموجۆڵەکانی تاقمی داعشی تێرۆریست، لەو روەوە وریایی و چاو کراوەیی و پشتیوانیکردنی هەموو پێکهاتە و ریزەکانی هێزە ئەمنییەکان و پاراستنی دەستکەوتەکانی سەرکەوتنەکانیان دووپات کردەووە.
‏‎به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز که‌تووه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر 8 وه‌زیری کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌دات.
ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ شه‌وی 24ی تشرینی یه‌که‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مامانه‌ی به‌خشیه‌ کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و 14 له‌ وه‌زیره‌کانی.