Error: No articles to display

سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی خاڵه‌ گومرگیه‌كانی نێوان پارێزگاكان ده‌كات

تشرینی دووەم 11, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
سبه‌ی دوو شه‌ممه‌ 12ی تشرینی دووه‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆده‌بێته‌وه‌
کۆبونه‌ونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ ئاماده‌بونی پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری بانکی بازرگانی عێراقی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
له‌ دانیشتنی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنه‌وه‌ بۆ پرۆژه‌ یاسایی بوودجه‌ی ساڵی 2019 ی عێراق ده‌کرێت به‌ ئاماده‌بونی لیژنه‌ی حکومه‌ت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گفتوگۆ له‌باره‌ی خاڵه‌ گومورگیه‌کانی نێوان پارێزگاکان ده‌کات.
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرا که‌ سبه‌ی ده‌نگ بدرێت له‌ سه‌ر 8 وه‌زیری کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، به‌ڵام ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زیرانه‌ نه‌خراوه‌ته‌ کارنامه‌ی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.