Error: No articles to display

ئێستا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ كۆبونه‌وه‌دایه‌ و بڕیاره‌ تاوتوێی پرۆژه‌ یاسایی بوودجه‌ی 2019 عێراق بكات

تشرینی دووەم 12, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
له‌ ئێستادا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ کۆبونه‌وه‌دایه‌ بۆ تاوتوێکردنی بڕگه‌ی یه‌که‌می لێپرسینه‌وه‌ به‌ له‌ پاریزگاری بانکی عێراق که‌ ناوی خۆی و باو کو باپیری له‌ دراوێکی عێراق تۆمار کردووه‌.
بڕیاره‌ پاشکه‌مێکی تر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تاوتوێی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019ی عێراق بکات.
به‌ پێی ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ که‌ هاتۆته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕێژه‌ی 17% پشکی کوردی تێدا ده‌ستنیشان نه‌کراوه‌، پشکی کورد له‌ بوودجه‌ی 2019ی عێراق که‌مکراوه‌ته‌وه‌ بۆ له‌ 12%.
له‌ پرۆژه‌ یاسایی بوودجه‌ی عێراق هه‌ریه‌که‌ له‌ کوتله‌ کوردی و سوننه‌کان و به‌شێک له‌ په‌رله‌مانتارانی شیعه‌ ناڕازین و داوا ده‌که‌ن گۆڕانکاری له‌ پرۆژه‌ یاساکه‌ بکرێت و خواسته‌کانیان به‌ دیبهێنرێت.