Error: No articles to display

فه‌تح و نه‌سر ڕێكنه‌كه‌وتون له‌سه‌ر وه‌زیری ناخۆ

تشرینی دووەم 12, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
پێشتر ئه‌وه‌ بڵاوکرابویه‌وه‌ که‌ له‌ ناوه‌نده‌کانی ڕاگه‌یاندن دوای ئاڵوگۆڕکردنی ڕاوبۆچونه‌کانی نێوان کوتله‌ی فه‌تح به‌ سه‌رۆکایه‌تی هادی عامری و سائیرون به‌ سه‌رۆکایه‌تی موقته‌دا سه‌در له‌سه‌ر به‌ربژێری وه‌زاره‌تی ناخۆی عێراق رێکه‌که‌وتون ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ وته‌بێژی سائیرون حه‌مدوڵا ڕکابی ڕه‌تیکرده‌وه‌ که‌ ڕێکه‌وتن کرابێت له‌سه‌ر به‌ربژێری وه‌زیری ناخۆ له‌ نێوان ئه‌و دوو کوتله‌.
سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌کانی عێراق ئه‌وه‌یان بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ فالح فه‌یاز به‌ربژێره‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ناخۆی عێراق.