Error: No articles to display

سوننه‌كان ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به‌رگری

تشرینی دووەم 14, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
کوتله‌ سونییه‌کان ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر کاندیدێک بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به‌رگری.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ئینتیسار جبوری، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی ڕایگه‌یاند ڕێکه‌وتن کرا له‌ نێوان کوتله‌ سونییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی پێشوو سه‌لیم جبوری پۆستی وه‌زیری به‌رگری عێراق وه‌ربگرێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دوێنێ ڕایگه‌یاند له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا پێکاته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌واو ده‌کرێت.
شه‌وی 24ی تشرینی یه‌که‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به‌خشیه‌ کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و 14 له‌ وه‌زیره‌کانی، به‌ڵام تائێستا 8 وه‌زیر ماوه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، له‌وانه‌ هه‌رکه‌ له‌ پۆستی وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری ناخۆ.