Error: No articles to display

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ 7ملیار دیناره‌ ته‌ڕبووه‌كه‌ ده‌كرێت

تشرینی دووەم 16, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی عێراق ڕایگه‌یاند له‌ ساڵی 2013 بڕی 7ملیار دیناری عێراقی به‌ڕێژه‌ی له‌ 100%خراپ بووه‌ به‌ هۆی دزه‌کردنی ئاوی باران بۆ خه‌زێنه‌ی بانکی ناوه‌ندی و که‌ڵکی کارپێکردنی نه‌ماوه‌.
ئه‌م وته‌یه‌ی عه‌لی عه‌لاق بوه‌ هۆی ناڕه‌زای ده‌ربڕیین له‌سه‌رجه‌م ناوه‌ده‌ باڵاکانی عێراق و شه‌قام.
لای خۆیشیه‌وه‌ لە ڕاگه‌یه‌نراوێکدا عەبدولسەتار بەیرەقدار، وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، دادگای لێکۆڵینەوەى رەسافە لەبارەی ژێرئاوکەوتنی حەوت ملیار دینار لێکۆڵینەوە دەستپێدەکات و رێکاری یاساییش بەرامبەر هەموو ئەو کەسانەی هۆکار بوون لە بەهەدەردانی پارەی بانکی ناوەندی، دەگیرێتەبەر.