Error: No articles to display

ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی عێراق ده‌کرێت

تشرینی دووەم 16, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسایی بوودجه‌ی ساڵی 2019ی عێراق ده‌کات.
ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ 19ی تشرینی دووه‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کاتژمێر (1:00)ی نیوه‌ڕۆ کۆده‌بێته‌وه‌ بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ ساڵی 2019ی عێراق. بڕیاربوو ئه‌و دانیشتنه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆژی سێ شه‌ممه‌ ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام ڕۆژێک پێشخرا له‌به‌ر یادی له‌ دایکبونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ).
هه‌رێمی کوردستان و کوتله‌ سونییه‌کان و به‌شێک له‌ شیعه‌کان ناڕازین له‌ پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی عێراق و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت مشتومڕێکی زۆر به‌ دوای خۆیدا بهێنێت.