Error: No articles to display

سبه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌گاته‌ تاران

تشرینی دووەم 16, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
سبه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌کاته‌ تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامی ئێران و بڕیاریشه‌ سه‌ردانی سعودیه‌ بکات.

نوسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند سبەی شەممە 17ی تشرینی دووه‌م د. بەرهەم ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق لە چوراچێوەی گەشتێکی ئیقلیمیدا کە شانشینی عەرەبستانی سعودیش دەگرێتەوە، بە سەردانێکی فه‌رمی دەگاتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بڕیارە لە تاران لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی حەسەن روحانی کۆببێتەوە و چاوی بکەوێت بە ژمارەیەک لە سەرکردە و گەورە لێپرسراوانی ئێران.

سەرۆک کۆمار لە دیدارەکانیدا لە کۆماری ئیسلامی گفتوگۆ دەکات لەبارەی رێوشوێنەکانی هاریکاریی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەردوو وڵات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.