Error: No articles to display

هه‌رێم و به‌غدا ڕێكه‌وتنیان له‌ باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ئه‌نجامداوه‌

تشرینی دووەم 18, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
له‌ پاش ڕاگرتنی یه‌ک ساڵ له‌ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکوک له‌ڕێگه‌ی بۆریه‌کانی هه‌رێم بڕیاره‌ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت ده‌ستپێبکاته‌وه‌.
لەوبارەیەوە عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایگه‌یاند حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان رێککەوتنێکیان ئه‌نجامداوه‌ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی پارێزگای کەرکوک.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو بەپێی رێککەوتنەکە رۆژانە 50 بۆ 100 هەزار بەرمیل نەوت لە کەرکوکەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەنێردرێت