Error: No articles to display

سبه‌ی تاوتوێی بوودجه‌ی 2019ی عێراق ده‌كرێت

تشرینی دووەم 18, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
بریاره‌ سبه‌ی دوو شه‌ممه‌ 19ی تشرینی دووه‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی عێراق ئه‌و لیژنه‌ی که‌ پێکهێناوه‌ بۆ تاوتوێکردنی بوودجه‌ی 2019ی عێراق بینێرێته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی تاوتوێی بوودجه‌ی ساڵی 2019ی عێراق بکه‌ن.
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ لیژنه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی بوودجه‌ بکه‌ن، به‌ڵام دواخرا بۆ سبه‌ی به‌ هۆی گه‌شتکردنی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.