Error: No articles to display

بودجه‌ی عێراق لیژنه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی كۆده‌كاته‌وه‌‌

تشرینی دووەم 19, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئێستا هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و لیژنه‌ی دارایی حکومه‌تی عێراق له‌ کۆبونه‌وه‌دا بۆ تاوتوێکردنی پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2019ی عێراق.
لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێکهاتووه‌ له‌ زیاتر له‌ 20 ئه‌ندام په‌رله‌مان و 5 له‌ ئه‌ندامه‌کانی کوردن و سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی حکومه‌ت فواد حسێن، وه‌زیری دارایی عێراقه‌.
کورد له‌ بوودجه‌ی عێراق داوا ده‌کات که‌ پشکی پێشمه‌رگه‌ زیادبکرێت له‌گه‌ڵ نانوهێنانی پارێزگای هه‌وڵه‌بجه‌ له‌ پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ و به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم بکرێته‌ له‌ 17% ، هه‌روه‌ها سوننه‌کان له‌ پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی 2019ی عێراق ناڕازین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێک له‌ شیعه‌کانیش ناڕازین له‌ پرۆژه‌ یاساکه‌.
به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز که‌وتووه‌ ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ 21ی تشرینی دووه‌م پرۆژه‌ یاسای 2019 عێراق ده‌هێنرێته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت.