
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
جهماوهرنیوز
نوسینکهی ڕاگهیاندنی سهرۆک کۆماری عێراق بهیانێک بڵاودهکاتهوه تێدا هاتووه " عێراق رۆڵی ناوبژیوانی ناگێڕێت هێندەی هەوڵ دەدات بۆ پێویستی بەدور گرتنی عێراق لە بەرکەوتەی ململانێکان لە ناوچەکەدا".
دهقی ڕونکردنهوهکهی سهرۆکایهتی کۆمار تایبهت نێردراوه بۆ جهماوهرنیوز تێداهاتووه میدیاکانی کەنداو لە سەرچاوەیەکی (نا رەسمی) یەوە هەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە گوایە ئێران بابەتی دانوستانی خستووەتە بەردەم عەرەبستانی سعودیی و سەرۆکی عێراق پێشنیازی کردووە ناوبژیوانی بکات، بۆ ئەو مەبەستەش نامەیەکەی لە هاوتا ئێرانییەکەیەوە گەیاندووەتە حکومەتی ریاز.
له ڕونکردنهوهکه ئهوه خراوهتهڕوو لە کاتێکدا ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە ئەو هەواڵە بەهیچ جۆرێک ڕاست نییە، لە هەمان کاتدا ڕایدەگەیەنین پێویستە بۆ وەرگرتنی زانیاری وەها ورد جەخت لە سەرچاوەی باوەڕ پێکراو بکرێتەوە چونکە ئەو شێوازە دەگونجێت لەگەڵ پیشەیی بوونی ڕاگەیاندندا.
له ڕونکردنهوهکه هێما بۆ ئهوه کراوه ھەر بابەتێک کە پەیوەستە بە وردەکارییەکانی گەشتەکەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئێمە وتەکانی سەرۆک کۆمار دووبارە دەکەینەوە کە لە هەموو دیدارەکانیدا دووپاتیکردووتەوە لەوەی عێراق رۆڵی ناوبژیوانی ناگێڕێت هێندەی هەوڵ دەدات بۆ پێویستی بەدور گرتنی عێراق لە بەرکەوتەی ململانێکان لە ناوچەکەدا، هاوکات بەڕێزیان دووپاتی دەکاتەوە عێراق خاڵی بەیەک گەیاندن و پێکگەیشتنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی دەوروبەرە عەرەبی و ھەرێمایەتیەکەیەتی لە رێی هەوڵەکانیەوە بۆ پتەوکردنی دۆستایەتی و برایەتی کە تەواوی سەروەری وڵاتانی تر پارێزراو بێت و رێز لەیەکتری بگرن.