Error: No articles to display

عامری وه‌ڵامی سه‌دری دایه‌وه‌

تشرینی دووەم 19, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مرۆ ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌در په‌یامێکی ئاراسته‌ی هادی عامری کرد له‌و په‌مامه‌دا ده‌ڵێت ئێمه‌ رێککه‌وتین له‌سه‌ر به‌ڕێوبردنى عێراق به‌ رێگه‌یه‌کى راست و شێوازێکى نوێ که‌ پارێزگارى له‌ سه‌ربه‌خۆیى و سه‌روه‌رییه‌که‌ى بکه‌ین. په‌یمانمان دا به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر خۆشویستنى عێراق و گه‌له‌که‌ى.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ تویتێکیدا نوسیویه‌تی مامه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ له‌ نێوان هه‌ندێک له‌ ئه‌ندامانى فه‌تح و ژماره‌یه‌ک له‌ نوێنه‌رانى کوتله‌ى بنیاتنانه‌وه‌ و به‌شێک له‌ سوننه‌کان هه‌یه‌ بۆ کڕینى وه‌زاره‌ته‌کان و ئه‌مه‌ش به‌ پشتیوانى ده‌ره‌کییه‌.
سه‌در ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو براى به‌ڕێز ئێمه‌ رێککه‌وتین له‌سه‌ر به‌ڕێوبردنى عێراق به‌ رێگه‌یه‌کى راست و شێوازێکى نوێ که‌ پارێزگارى له‌ سه‌ربه‌خۆیى و سه‌روه‌رییه‌که‌ى بکه‌ین. په‌یمانمان دا به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر خۆشویستنى عێراق و گه‌له‌که‌ى.
هادی عامری، عامری له‌ په‌یامێکدا وه‌ڵامی سه‌دری دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند "په‌یامی ئێوه‌ له‌ڕێگه‌ی میدیاکانه‌وه‌ به‌ده‌ستم گه‌یشت، چاودێری و گرنگیپێدانی ئێوه‌ به‌رز ده‌نرخێنم، هاوکات هیوادارم سه‌ماحه‌تی ئێوه‌ ته‌واوی زانیارییه‌کانی لای خۆتان بنێرن، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دادگا به‌دواداچوونی ته‌واوی بۆ بکرێت".

ئەلبوومی وێنەکان