Error: No articles to display

سبه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه‌ی عێراق ناكرێت

تشرینی دووەم 20, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ 21ی تشرینی دووه‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کاتژمێر یه‌ک کۆده‌بێته‌وه‌.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خشته‌ی دانیشتنی سبه‌ی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ تێدا تاوتوێی چه‌ند ته‌ورێک ده‌کرێت که‌ بریتیه‌ له‌:
ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕیاری تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی پێشوو ده‌درێت که‌ له‌ ماوه‌ی کاربه‌ڕێکردنیدا ده‌ریکردووه‌.
هه‌روه‌ها پێشنیارکردنی بابه‌تی گشتی گفتوگۆ به‌ ئاماده‌بونی پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئیداری و به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی عێراق.
هه‌ر له‌ دانیشتنه‌که‌ی سبه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تی خاڵه‌ گمورگییه‌کان ده‌کرێت.
بڕیاربوو گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی 2019ی عێراق بکرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا عێراق بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ته‌وه‌ری گفتوگۆکردن له‌سه‌ر بودجه‌ی تێدا نییه‌.