Error: No articles to display

بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین

تشرینی دووەم 22, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
له‌ دوای کۆبونه‌وه‌ مه‌سعود بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند بەویستی خوا ئەو دیدارانە دووبارە دەبنەوە لە بەغدا و لە هەولێر و هەر شوێنێکی دیکەی عێراق بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم ئەو کێشانەی رووبەڕوومان بوونەتەوە، هاوکات بۆ بەهێزکردنی ئەو دەستکەوتانەی بەدیمانهێناون.
. له‌ کۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا مه‌سعود بارزانی ڕایگه‌یاند پەیوەندییەکانمان پەیوەندی دێرینن، لە چەندین هەڵوێستی سەختدا متمانەمان لەگەڵ یەکدی بونیادناوە، پێش و پاش رووخانی رژێم، ئەبوو هاشم رۆڵی گەورەی هەبوو لە بونیادنانی عێراقی نوێ سەرەڕای ئەو کێشەو سەختییانەی رووبەڕوویان بوونەوە، رۆڵێکی دیاری هەبووە لە داڕشتنی دەستوور و چەندین هەڵوێستی دیکە".

بارزانی هێمای بۆ ئه‌وه‌ کرد سەرەتایەکی خێر دەبێت و لەلایەن خۆمانەوە هەموو پاڵپشتییەکت دەکەین.. پرسیاریان لە حەکیمێک کرد: برات خۆشدەوێت یان هاوڕێیەکەت، گوتی برام ئەگەر بێت و هاوڕێم بێت، بۆیە تۆ برا و هاوڕێمی ئەبوو هاشم. لێرەوەش هەموو پاڵشتییەکی خۆم بۆ برام دکتۆر عادل عەبدولمەهدی رایدەگەیێنم، لە داهاتووشدا پەیوەندیمان لەگەڵ یەکدیدا دەبێت و هاوکار دەبین لەگەڵ یەک لەپێناو بەهێزترکردنی ئەو پەیوەندییە و بەهێزترکردنی ئەو متمانەیەی پێشتر هەبووە و بەهێز بووە، بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان بە یارمەتی خودا.