Error: No articles to display

له‌ ڕۆما به‌رهه‌م ساڵح و سێرگی لاڤرۆڤ كۆبونه‌وه‌

تشرینی دووەم 23, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئەمڕۆ هەینی 23ی تشرینی دووه‌م د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا لەگه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیای کۆبیه‌وه‌.

نوسینه‌گه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌قی دیداره‌که‌یان بۆ جه‌ماوه‌رنیوز ناردووه‌ و تێداهاتووه‌ تەئکید لەسەر بایەخی گەشەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردوو وڵاتی دۆست و بەهێزکردنیان لە هەموو بوارەکاندا بەو جۆرەی خزمەتی هەردوو گەلی عێراق و روسیا بکات.

لە تەوەرەیەکی تری دیدارەکەدا بارودۆخی ناوچەکە و جەنگی دژی تاقمی داعشی تیرۆریست تاوتوێکرا، لەو بارەیەوە ئاماژە کرا بۆ بەهێزکردنی هاریکاریی سەربازی و ئەمنی، هاوکات پێویستی بەگەرخستنی هەوڵی زیاتر دووپاتکرایەوە بۆ لەناوبردنی ئەو تاقمی تیرۆریستیە و وشککردنی ئەو سەرچاوانەی کە لێوەی هەڵ دەتۆقن.

لە دیدارەکەدا سەر ۆک کۆمار بایەخی عێراقی خستەرو لەبەردەم وەبەرهێنانانی روسیادا بەو جۆرەی یارمەتیدەر دەبێت لە بەهێزکردنی پەرەپێدان و گەشەپێدانی ژێرخانی عێراق، بە تایبەتی لە بواری نەوت و وزەدا، لەو بارەیەوە داوایکرد ئاستی وەبەرهێنانی روسیا لە هەموو بوارەکاندا زیاتر بکرێت.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی کۆماری روسیا پەرۆشیی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراقدا و پەرەسەندنی زیاتری دەرفەتەکانی هاریکاریی.