Error: No articles to display

پارێزگای واست پشووی ڕاگه‌یاند

تشرینی دووەم 24, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
سبه‌ی یه‌ک شه‌ممه‌ 25ی تشرینی دووه‌م له‌ پارێزگای واست پشووه‌.
نوسینه‌گه‌ی پارێزگاری واست ڕایگه‌یاند به‌ هۆی ناجێگیری که‌ش و هه‌وا له‌ پێناو پاراستنی هاوڵاتیان بڕیاردرا سبه‌ی یه‌ک شه‌ممه‌ بکرێته‌ پشووی فه‌رمی له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاکان.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌ی نوسینگه‌ی پارێزگاری واست هاتووه‌ پشووه‌که‌ فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزاریه‌کان ناگرێته‌وه‌.
ڕۆژی هه‌ینی به‌ هۆی لافاو له‌ قه‌زای شه‌رگات 10 که‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و دوو که‌سیش بێ سه‌روشوێن بوون و ژماره‌یه‌ک له‌ هاوڵاتیان ئاواره‌بوون.