Error: No articles to display

له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر 8 وه‌زیركه‌ی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌درێت

تشرینی دووەم 25, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆبێته‌وه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر 8 وه‌زیره‌که‌ی کابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بدات.
به‌ پێی زانیارییه‌کانی جه‌ماوه‌رنیوز رۆژی سێ شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆده‌بێته‌وه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واو کردنی کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌دات.
شه‌وی 24ی تشرینی یه‌که‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به‌خشییه‌ کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و 14 له‌ وه‌زیره‌کانی.