Error: No articles to display

سبه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌درێت

تشرینی دووەم 26, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ 27ی تشرینی دووه‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشی ژماره‌ 16 ئه‌نجامده‌دات.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ کاتژمێر (1:00) نیوه‌ڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کۆده‌بێته‌وه‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوکردنی کابینه‌ وه‌زارییه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی.
به‌پێی زانیارییه‌کانی جه‌ماوه‌ر نیوز سبه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ریه‌که‌ له‌ وه‌زیری ناخۆ و یه‌رگری نادرێت، چونکه‌ تائێستا یه‌کلانه‌بوه‌ته‌وه‌ کێ به‌ربژێر ده‌کرێت بۆ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ سیادییه‌ ، وه‌زاره‌تی به‌رگری پشکی سوننه‌کان و وه‌زاره‌تی ناخۆش پشکی شیعه‌کانه‌.