Error: No articles to display

عادل عه‌بدولمه‌هدى واده‌ى ته‌واوکردنى کابینه‌که‌ى ئاشکرا کرد

تشرینی دووەم 27, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


‌ ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ له‌ وتاری هه‌فتانه‌یداعادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند دوای وه‌رگرتنی سیڤیی به‌ربژێره‌کان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌ته‌کان ده‌نگدانی له‌سه‌ر ده‌کرێت له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.


ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ دوێنێ محه‌مه‌د حه‌لبوسی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی بۆ سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست که‌ بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوکردنی کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بدرێت.


ئه‌مرۆش له‌ تویتێکدا موقته‌دا سه‌در ڕایگه‌یاند ڕازینابن به‌ داناتی که‌سانی حزبی بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناخۆ.


ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داواش له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌کات پله‌ بکات له‌ ته‌واوکردنی کابینه‌ وه‌زاریه‌که‌ی.
شه‌وی 24ی تشرینی یه‌که‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مامانه‌ی به‌خشیه‌ عادل عه‌بدول مه‌هدی و 14 له‌ وه‌زیره‌کانی.