Error: No articles to display

باری نائاسایی له‌ پارێزگای موسڵ ڕاگه‌یه‌نرا

کانونی یەکەم 01, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

‌ بەهۆی رێژەی زۆری بارانبارین لافاو لە شاری موسڵ دروست بوو و باری نائاسایی راگەیەنرا.

سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه‌ 2ی كانونی یه‌كه‌م پشوو له‌ پارێزگای موسڵ راگه‌یه‌نرا.

به‌هۆی زۆری بارانبارین له‌ پاڕێزگای موسڵ لافاو له‌ به‌شێكی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه‌ دروستبوو، به‌و هۆیشه‌وه‌ باری نائاسایی ڕاگه‌یه‌نرا.

پاڕێزگاری موسڵ داوای له‌ تیمه‌كانی فریاكه‌وتن كردووه‌ به‌ خێرای به‌ ده‌م هاوڵاتیانی پارێزگاكه‌وه‌ بچن كه‌ به‌ هۆی كۆبونه‌وه‌ی ئاو له‌ ماڵه‌كانیان گیریانخواردووه‌. ‌.

عه‌لی خوزه‌یر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاڕێزگای نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند ئه‌مرۆ به‌ هۆی دروستبوونی لافاو باری نائاسایی راگه‌یه‌نرا له‌ پارێزگای موسڵ و ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌وام له‌ زانكۆ و په‌یمانگا و قوتابخانه‌كان نه‌كرێت.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 2ی كانونی یه‌كه‌می بارانێكی به‌لێزمه‌ له‌ ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ببارێت، بۆیه‌ سبه‌ینێ ته‌نها پشوی فه‌رمییه‌ بۆ خوێندنگاكان و له‌ فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ ده‌وام ئاساییه.