Error: No articles to display

به‌ هۆی لافاو 4 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

کانونی یەکەم 02, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

دوێنێ شه‌ممه‌ به‌ هۆی بارانی به‌ لێزمه‌وه‌ له‌ به‌ری ڕاستی موسڵ لافاو دروست بوو به‌وهۆیشه‌وه‌ 4 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عێراقی بڵاویان كرده‌وه‌ به‌ هۆی شه‌پۆلی بارانبارین كه‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی موسڵی گرتۆته‌وه‌ و به‌تایبه‌ت له‌ به‌شی ڕاستی موسڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئۆتۆمۆبیل و خانوو ژێرئاوكه‌وتوون.

سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌یان خستۆته‌ڕوو 4 كه‌س له‌ به‌ری ڕاستی موسڵ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

ئه‌مڕۆش داوامی خوێندكاران له‌ پارێزگای موسڵ ڕاگیرا له‌ به‌رمه‌ترسی ڕوودانی لافاو.