Error: No articles to display

سه‌رد په‌یامێكی توند ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات

کانونی یەکەم 03, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در  دووه‌م په‌یام ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات به‌ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی كابینكه‌ی،

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ نامه‌یه‌كدا‌ عادل عه‌بدولمه‌هد، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاگادار ده‌كاته‌وه و داوای لێ ده‌كات، گوێ به‌و پیلانڕێژیانه‌ نه‌دات كه‌ له‌پشت په‌رده‌كانه‌وه‌ بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان داده‌ڕێژرێن.

سه‌در له‌ نامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو چه‌ند ده‌ستێكی نهێنی له‌پشت په‌رده‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عێراق بۆ چوارچێوه‌ی گه‌نده‌ڵی تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كراون.

سه‌در داوا ده‌كات هه‌ردوو پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ به‌و كه‌سانه‌ بدرێت كه‌ له‌ رزگاركردنی وڵات له‌ده‌ست داعش به‌شدار بوون".

ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌ په‌یامه‌كه‌یدا بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت خەڵکی سەربەخۆ بۆ وەزیرانی بەرگری و ناوخۆی دەستنیشان بکە، هەوڵبدە خۆت بڕیاردەربیت، رێگە بە هیچ جۆرە گوشارێکی دەرەکی مەدە بۆ پڕکردنەوەی وەزارەتەکان.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ی پێشوو محه‌مه‌د حه‌لبوسی،سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق واده‌ی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی دواخست بۆ سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واو كردنی كابینه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام تائێستا هیچ سیڤیه‌كی ئه‌و 8 وه‌زیره‌ نه‌گه‌شتۆته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌و باره‌یه‌وه‌ د. ڕێبوار كه‌ریم،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ جه‌ماوه‌رنیوز ڕاگه‌یاند تائێستا هیچ ڕێكه‌وتنێك نه‌كراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و 8 وه‌زیره‌ و هێچ واده‌یه‌كیش دیارینه‌كراوه‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی.

ئەلبوومی وێنەکان