Error: No articles to display

جه‌ماوه‌رنیوز ناوی به‌ربژێره‌كانی 8 وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بڵاوده‌كاته‌وه‌

کانونی یەکەم 04, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ له‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق عادل عه‌بدول مه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوی به‌ربژێره‌كانی پێشكه‌شكرد بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌شێك له‌ لیسته‌كان ناڕه‌زایان ده‌ربڕی بایكۆتی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانیان كرد و له‌ دانیشتنه‌كه‌ 167 په‌رله‌مانتار ئاماده‌بوون و تائێستا ده‌نگ نه‌دراوه‌ له‌ سه‌ر به‌ربژێره‌كان و به‌ پێی زانیارییه‌كانی جه‌ماوه‌رنیوز ڕێكه‌وتن له‌ نێو لایه‌نه‌كان نه‌كراوه‌ له‌سه‌ر دانانی به‌ربژێره‌كان.


ناوی كاندیدان بۆ وه‌رگرتنی 8 وه‌زاره‌ت له‌ كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدول مه‌هدی 

- فالح فەهد فەیسەل فەیاز، وەزیری ناوخۆ

- فەیسەل جەربا، وەزیری بەرگری. 

- قوسەی عەبدولوەهاب سوهێل، وەزیری خوێندنی باڵا.

- د. سەبا خەیرەدین تائی، وەزیری پەروەردە.

- د. عەبدولئەمیر حەمدانی، وەزیری رۆشنبیری.

- هەنا‌و عەمانوئێل گۆرگیس، وەزیری كۆچ وكۆچبەران.

- د. نوری ناتق دلێمی، وەزیری پلاندانان.

- دادوەر دارا نوردەین، وەزیری داد.