Error: No articles to display

ڕه‌وتی سه‌در فالح فه‌یاز ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ وه‌ك به‌ربژێری وه‌زیری ناخۆ

کانونی یەکەم 04, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق سه‌ر به‌ ڕه‌وتی سه‌در ڕایگه‌یاند وه‌ك هاوپه‌یمانی سائیرون له‌گه‌ل دانانی فالح فه‌یازدا نین بۆ پۆستی وه‌زیری ناخۆ.

عادل عه‌بدلمه‌هدی فالح فه‌یازی وه‌ك به‌ربژێری وه‌زیری ناخۆ پێشكه‌شی په‌رله‌مانكردووه‌ له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاڵۆزی لێكه‌وته‌وه‌ به‌شێك له‌ كوتله‌ بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد.

شه‌وی 24ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به‌خشیه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی و 14 له‌ وه‌زیره‌كانی و تائیستا 8 وه‌زاره‌ت ماوه‌ كه‌ متمانه‌ ببه‌خشرێته‌ به‌ربژێره‌كانی.