Error: No articles to display

ئه‌مڕۆ كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ته‌واو ناكرێت

کانونی یەکەم 06, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

سورێن سورێنی

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 6ی كانونی یه‌كه‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌ و له‌ كارنامه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌ن باس له‌ ته‌واو كردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولنه‌هدی نه‌كراوه‌.

ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبیه‌وه‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولنه‌هدی، به‌ڵام به‌ هۆی دروستبونی پشێوی له‌ نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌توانرا ده‌نگ له‌ سه‌ر 8 وه‌زیره‌كه‌ی كابینه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بدرێت و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریاندا كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ ئه‌مرۆپێنج شه‌ممه‌ دوابخرێت.

له‌ دانیشانی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تائێستا باش له‌ ته‌واو كردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی نه‌كراوه‌.

 ئه‌مشه‌ویش ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی سائیرون له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ سه‌رۆك وه‌زیران به‌شێك له‌ به‌ربژێره‌كانی ئه‌و 8 وه‌زاره‌ته‌ی كه‌ماوه‌ بیانگۆڕێت، به‌ڵام تائێستا سه‌رۆك وه‌زیران سوره‌ له‌سه‌ر نه‌گۆڕینی ئه‌و به‌ربژێرانه‌.

ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی ناوی 8 به‌ربژێری پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.

شه‌وی 24ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به‌خشیه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی و 14 له‌ وه‌یزیره‌كانی، به‌ڵام تائێستا 8 وه‌زاره‌تی كابینه‌كه‌ی ماوه‌ بۆ متمانه‌دان پێیان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

.