Error: No articles to display

عه‌بادى داوایه‌ک ئاراسته‌ى سه‌رۆک کۆمار ده‌کات

ئاب 19, 2018

ئه‌مرۆ نوسینگه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌ڕێگه‌ى به‌یاننامه‌یه‌که‌وه‌ داوایه‌کى ئاراسته‌ى د. فواد مه‌عسوم کرد به‌مه‌به‌ستى یه‌که‌مین دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.

نوسینگه‌ى عه‌بادى له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، سه‌رۆک وه‌زیران داواى له‌ سه‌رۆک کۆمار کردووه‌ داوایه‌ک ئاراسته‌ى لاینه‌کان بکات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ نزیکترین کاتدا کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سازبکرێت بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆک کۆمار و ڕاسپاردنى گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ بۆئه‌وه‌ى حکومه‌تى داهاتوو پێکبهێنرێت.

به‌ پێى ده‌ستوورى عێراق ده‌بێت سه‌رۆک کۆمارى عێراق بانگهێشتى په‌رله‌مانتاران بکات بۆ یه‌که‌مین دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى نوێ.