Error: No articles to display

سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بنه‌وه‌

کانونی یەکەم 21, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز 

ئێواره‌ی  پێنج شەممە 20ی كانونی یه‌كه‌م سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح لە شاری بەغداد دوا گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسیه‌كانی ناوچەكەی لەگەڵ د. عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێکرد.  

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌قی دیداره‌كه‌ی بۆ جه‌ماوه‌رنیوز ناردووه‌ تێدا هاتووه‌ لە دیداره‌كه‌دا گرنگی چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌دا‌ دووپاتكرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌ سه‌ر گفتوگۆ و دیالۆگی جددی لە پێناو بە دوور گرتنی ناوچەكە لە ململانێی زیاتر.  

له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو سەرۆك كۆمار پشتیوانیكردنی حكومەت و هەوڵەكانی بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت دووپاتیكردەوە كە هێزە سیاسی و نیشتمانیەكان پشتیوانی دەكەن، هاوكات ئاماژەی كرد بۆ گرنگی یەكڕیزی نیشتمانی و پتەوكردنی لێک تێگەیشتنی نێوان هێزە نیشتمانییەكان لە پێناو بەدیهێنانی داخوازییەكانی هاووڵاتیان بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و فەراهەمكردنی هەلی كار و دابین کردنی داوا رەواكانی گەلەكەمان لە زۆربەی پارێزگا و شارەکان.  

لەلای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دواین گۆرانكاری ئەمنی لە وڵات و پلانی داهاتوو خستەروو بۆ باشتركردنی ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشكەش بە هاووڵاتیان دەكرێت.