ئه‌ندامه‌ كورده‌كان بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانیان كرد

کانونی یەکەم 22, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 22ی كانونی یه‌كه‌م فراكسیۆنه‌ كوردیه‌كان كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان به‌جێهیشت.

سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌ كورده‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ هۆی نه‌بونی ئه‌ندامی كورد له‌ دادگای پێداچونه‌وه‌ دانیشتنی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان بایكوت كرد.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ كوتله‌ كوردیه‌كاندا كۆبیه‌وه‌.

ئه‌مرۆ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگدا له‌سه‌ر پێنج  ئه‌ندامی نوێی دادگای پێداچونه‌وه‌.