ئه‌مرۆ پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تاوتوێ ده‌كرێت

کانونی یەکەم 23, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 23ی كانونی یه‌كه‌م كاتژمێر (1:00) نیوه‌ڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبێته‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنى پرسى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان.

نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێرق بڵاویكرده‌وه‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی بۆ تاوتوێكردنی سێ ته‌وه‌ر ده‌بێت هه‌ریه‌كه‌ له‌ پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و هه‌وروه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پرسی له‌ ناوچونی ماسیه‌كان له‌ عێراق .

له‌ ته‌وه‌ری سێهه‌م باس له‌ پرۆژه‌ و پاڵپشتیكردنی كۆمپانیا و گروپه‌كانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی ده‌كرێت.