Error: No articles to display

له‌ عێراق هه‌لیکۆپته‌رێکى هاوپه‌یمانان که‌وته‌خواره‌وه‌ و سه‌ربازێک گیانى له‌ده‌ستدا

ئاب 20, 2018

هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى به‌ ڕابه‌رایه‌تى ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕى دژى داعش ده‌ڵێت به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌هه‌لیکۆپته‌رێکى له‌ عێراق که‌وتووه‌ته‌ خوارێ و له‌ ئاکامدا سه‌ربازێک گیانى له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌ک برینداربوون.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌20 ى ئابى 2018 هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تى له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ى نووسیویه‌تى له‌ 19 ى مانگى هه‌شت له‌ ده‌وروبه‌رى کاژمێر 10 ى شه‌و به‌ کاتى گرینچ که‌ ده‌کاته‌ 1 ى به‌ره‌به‌یانى دووشه‌ممه‌ له‌ عێراق، سه‌ربازێک گیانى له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌کى دیکه‌ برینداربوون به‌هۆى که‌وتنى فڕۆکه‌که‌یان.

ده‌شڵێت ئه‌وان له‌ ئه‌رکێکدا بوون له‌ شه‌ڕى دژه‌ تێرۆردا، به‌ڵام هیچ شتێک نیـیه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ بکات به‌ ئاگرى دوژمن فڕۆکه‌که‌یان که‌وتبێت.

باسى له‌وه‌ش کرد له‌گه‌ڵ که‌وتنى فڕۆکه‌که‌ ده‌ستبه‌جێ هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنى که‌وتنى فڕۆکه‌که‌ و سه‌ربازه‌کانیان گواستووه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ سێ سه‌ربازیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ براون تاوه‌کو چاره‌سه‌ریان بۆ بکرێت.

کۆلۆنێل شان ڕاین ووته‌بێژى هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر تویته‌ره‌که‌ى سه‌ره‌خۆشى له‌ که‌سوکارى سه‌ربازه‌ کوژراوه‌که‌ کرد و جه‌ختى کرده‌وه‌ فڕۆکه‌ له‌ ئه‌نجانى ئاگرى دوژمن نه‌که‌وتووه‌.

 

 

ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا