ئه‌مڕۆ وه‌زیری ناخۆ و به‌رگری یه‌كلا نه‌كرایه‌وه‌

کانونی یەکەم 24, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق متمانه‌ی به‌خشیه‌ دوو وه‌زیری حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ی كانونی یه‌كه‌م  كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئه‌نجامدرا له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا متمانه‌ به‌خشرایه‌  هەریەک لە شەیما خەلیل بۆ وەزیری پەروەردە و نەوفل بەها  بۆ وەزیری كۆچ وكۆچبەران.  

له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا فه‌یسه‌ڵ جه‌ربا ده‌نگی پێویستی به‌ ده‌ست نه‌هێنا بۆ وه‌زیری به‌رگری و به‌ هۆی ناكۆكی كوتله‌كانه‌وه‌ فالح فه‌یاز بۆ وه‌زیری ناخۆ نه‌خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ناكۆی توند له‌سه‌ر به‌ربژێریكردنی فالح فه‌یاز بۆ وه‌زیری ناخۆ هه‌یه‌ و پێشتریش ڕه‌وتی سه‌در ڕه‌تیانكردۆته‌وه‌ كه‌ متمانه‌ ببه‌خشتنه‌ فالح فه‌یاز بۆ وه‌زیری ناخۆی عێراق و داوای گۆڕینیانكردووه‌ له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران.