ئه‌مریكا عێراقی ئاگادار كرده‌وه‌ له‌ كشانه‌وه‌ی له‌ سوریا

کانونی یەکەم 24, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 24ی كانونی یه‌كه‌م له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند ئه‌مریكا له‌ كشانه‌وه‌ی له‌ سوریا ئاگادریكردوینه‌ته‌وه‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌انیدا ڕایگه‌یاند مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ئه‌مریكا ئاگاداریكردینه‌وه‌ له‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ سوریا.

وتیشی كشانه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا كاریگه‌ری ڕاسته‌خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر عێراق، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ عێراق ئاماده‌كاریكردووه‌ بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا.