ترامپ له‌ واشنتۆن پێشوازی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات

کانونی یەکەم 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمه‌ریکا رایگەیاند دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ريكا باگهێشتی عادل عه‌بدوامه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كردووره‌وه‌ بۆ بۆ واشنتۆن.

هاوكات جۆن بولتن یه‌كێكبوو له‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ ترامپ سه‌ردانی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌لئه‌سه‌دیان كرد له‌ ئه‌نبار.

سه‌ردانه‌كه‌ی ترامپ بۆ عیراق ناڕه‌زایی به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراقی لێكه‌وته‌وه‌، له‌ پاش بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌ردانی ترامپ بۆ عێراق سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ تێدا ئاماژه‌ به‌وه‌كردووه‌ ئاگاداری سەردانەكەی ترامپ بون بۆ عێراق.
هاوپەیمانی بنیادنانەوە داوا لە حكومەتی عیراق دەكات باڵیۆزی ئەمریكا بانگهێشت بكات.