وه‌زیری په‌روه‌رده‌ عێراق داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ ده‌كات

کانونی یەکەم 30, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ڕاگه‌یاندنه‌كانی عێراق دووشەممە بڵاویانکردەوە شه‌یما حه‌یالی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی عادل عه‌بدولنه‌هدی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، "بەهۆی ئەوەی براکەی پەیوەندی بە چەکدارانی داعشەوە کردووە. 
شه‌یما حه‌یالی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌ چەکدارانی داعش به‌ هه‌ڕه‌شه‌ دانیشتووانی موسڵی ناچاركردووه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ مه‌ده‌نییه‌كان كار بكه‌ن، براكه‌شم یه‌كێك بوو له‌وانه‌ كه‌ به‌ر له‌ ئازادكردن و دوای ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵیش كاری كردووه‌.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م پێشكه‌ش به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کردووە.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ له‌به‌رده‌م خوا و گه‌له‌كه‌مدا، خۆم له‌ هه‌موو تیرۆریستێك بێ به‌ری ده‌كه‌م، كه‌ ده‌ستی به‌ خوێنی عێراقییه‌كان سوور بووبێت.

شه‌یما حه‌یالی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندوە "پێش‌ هه‌موو شتێك من ژنێکی عێراقیی سه‌ربه‌خۆم و رۆژێك له‌ ڕۆژان له‌گه‌ڵ‌ هیچ حزب و قه‌واره‌یه‌كی‌ سیاسیی‌ كارم نه‌كردووه‌، وه‌ك كه‌سێكی‌ ئه‌كادیمیی‌ زانكۆی‌ موسڵ،‌ كه‌ ناسراوم لای‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، خۆم بۆ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ كاندید كردووه‌

شه‌یما حه‌یالی،‌ وەزیری پەروەردەی عێراق، کە خوشکی چەکدارێکی داعشە، خۆی لە تیرۆر بێبەریی دەکات و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ ده‌خاته‌ به‌ردەم عادل عەبدولمەهدی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ ساغبوونه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ تیرۆره‌وه‌، بڕیاری‌ له‌سه‌ر بدات.

له‌یس حه‌یالی، كه‌ (ئه‌بو عه‌لی ناسرابوو) له‌ ساڵی ٢٠١٢ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی موسڵ بووه‌، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لادراوه‌ ودوای داگیركردنی موسڵ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌، پۆسته‌كه‌ی پێشووی وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌، وه‌كو سه‌ركرده‌‌ی داعشیش له‌ چه‌ند گرته‌ ڤیدیۆییه‌كدا ده‌ركه‌وتووه‌.
سێشەممەی رابردوو شه‌یما حه‌یالی متمانه‌ی پێبه‌خشرا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌.