Error: No articles to display

داوا له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كرێت كاندیده‌كانی پێشوو بگۆڕێت

کانونی دووەم 01, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌یتوایوه‌ كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ته‌واو بكات.

نەدا شاکر ، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌  هاوپەیمانی نەسر رایگەیاند ئەگەر عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاندیدکردنی ئەو ناوانەی پێشتر پێشکەشی پەرلەمانی کردوون بەردەوامبێت، ئەوا جارێکی دیکە دانیشتی پەرلەمان لە تێپەڕاندنی کابینەی حکومەت شکستدەهێنێت.

تائیستا حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ته‌واو نه‌كراوه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زیری به‌رگری و ناخۆ یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه‌ به‌ هۆی ناكۆكی سیاسی و بڕیاره‌ ڕۆژی 8ی كانونی دووه‌می 2019 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبێته‌وه‌ بۆ متمانه‌دان به‌ كاندیدانی وه‌زاره‌تی ناخۆ و به‌رگری بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.